نیاز محه‌مه‌د نزیك بوویمه‌وه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌م

نیاز محه‌مه‌د نزیك بوویمه‌وه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌م

نیاز محه‌مه‌د نزیك بوویمه‌وه‌ له‌ گه‌یشتن به‌ ئامانجه‌كه‌م
ئه‌ستێره‌كانى كوردستان له‌ ئاسمانى یاریگاكانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی ده‌دروشێنه‌وه‌ و سه‌رجه‌م یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌ كورده‌كانیش چاویان له‌ پۆشینى درێسى هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانى عێراقیه‌، نیاز محه‌مه‌د یاریزانى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرو ئێستاى شورته‌ یه‌كێك له‌و یاریزانانه‌ى خاوه‌ن ئاستێكى به‌رزه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته‌ى پێشه‌نگى یانه‌كانى عێراقی، له‌م باره‌شه‌وه‌ نیاز محه‌مه‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: له‌ئێستادا له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته‌ زۆر ئاسوده‌م ئه‌و ماوه‌یه‌ دوركه‌وتنه‌وه‌شم به‌هۆى پێكان بوو، یانه‌كه‌ش زۆر هاوكارییان كردم و هه‌ڵوێستى جوانیان نواند له‌گه‌ڵم، گوتیشى" ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته‌ نازناوى خولى نایابى عێراقی به‌ده‌ست بهێنم، گوتیشى" وه‌كو یاریزانه‌ كورده‌كانیش كه‌ من و یاسین كه‌ریم له‌وێن هیچ گرفتێكمان نییه‌ و بگره‌ زۆریش رێزمان ده‌گرن، زۆرترین خاڵمان هێناوه‌ له‌ یه‌ك قۆناغ به‌بێ دۆڕاندن ئه‌وه‌ش بۆ یه‌كمجاره‌ له‌ مێژووى خولى نایابى عێراقی له‌ یه‌ك قۆناغ ئه‌و ئه‌نجامه‌ دروست بێت، له‌ باره‌ى بیرى شارى هه‌ولێریش گوتى" هه‌موو كه‌سێك شارى خۆى و ماڵ و منداڵى خۆى ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و شتانه‌ ساردم ناكاته‌وه‌ كه‌ بمه‌وێ بگه‌مه‌ ئه‌و ئامانجه‌كه‌ى كه‌ بۆى هاتوومه‌، ئێستاش نزیك بوویمه‌وه‌ له‌وه‌ى بگه‌مه‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتمانى عێراقی، ئه‌گه‌ر ئه‌و ماوه‌یه‌ تووشى پێكان نه‌هاتبمام به‌ دڵنیاییه‌وه‌ له‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یاریم ده‌كرد پێشیان گوتبووم بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌وه‌ش خێری تێدایه‌، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ى باشترین ئاست و ئه‌نجامم هه‌بێت له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته‌، ئه‌وه‌ى له‌ توانام بێت پێشكه‌شى ئه‌و یانه‌یه‌ى ده‌كه‌م.
كارزان كانه‌بی

Top