پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كۆڵ نادات
پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كۆڵ نادات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌رده‌وامه له ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى له خولى یانه پله یه‌كه‌كانى عێراقی، ئامانجى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنانى پلێتێكى سه‌ركه‌وتنه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، پێشمه‌رگه‌گانى سلێمانى ده‌یانه‌وێ ئه‌م وه‌رزه به هه‌ر جۆرێك بێت یه‌كێك بن له یانه‌كانى گه‌یشتن به خولى نایابى عێراقی، له باره‌ى ئاستى تیپه‌كه و هه‌وڵى به‌ده‌ستهێنانى ئامانجه‌كه‌یان له‌م وه‌رزه، هه‌رێم بورهان یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاماده‌كارییه‌كانمان به‌رده‌وام و رۆژانه مه‌شق و راهێنان ده‌كه‌ین بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ خانه‌كانى پێشه‌وه‌ى ریزبه‌ندی یانه‌كان، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ى ئێمه سه‌رجه‌م یانه‌كان ئاست و ئه‌نجامیان له‌یه‌كترى نزیكه، هه‌ر شكستێك یان یه‌كسانبوونێك كه‌مێك دوورت ده‌خاته‌وه، بۆیه ئێمه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌كانى كه‌ربه‌لا و ناسریه‌ش له كێبڕكێ داین بۆ ئه‌وه‌ى خاڵ له ده‌ست نه‌ده‌ین، له باره‌ى گرفته‌كانیش هه‌رێم گوتى" هیچ گرفتێكمان نییه ته‌نیا چه‌ند یاریزانێكمان پێكانیان هه‌یه و ئه‌وه‌ش بۆمان ده‌بێته گرفت له یارییه‌كان، له باره‌ى گۆڕانكارییه‌كانیش " ته‌نیا یه‌ك یاریزانى یانه‌ى هه‌ولێرمان هێناوه‌ته ریزى یانه‌كه ئه‌ویش هه‌رێم ته‌حسینه، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین ئه‌م وه‌رزه ئاستێكى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین و دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌شمان خۆش بكه‌ین به سه‌ركه‌وتنه‌وه بۆ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی. خولى پله یه‌ك خولێكى دوور و درێژه ده‌بێ پشوو درێژبی و ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین یارى بۆ یاری ئاست و ئه‌نجامان باشتر بكه‌ین و خاڵى باشتر كۆبكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى جارێكى تر تیپه‌كه‌مان له ریزى یانه گه‌وره‌كانى عێراق یارى بكات.
كارزان كانه‌بی