راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر خۆمان له‌م نه‌هامه‌تیه رزگار ده‌كه‌ین
راهێنه‌رى یانه‌ى هه‌ولێر خۆمان له‌م نه‌هامه‌تیه رزگار ده‌كه‌ین
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌م وه‌رزه ئه‌نجامه‌كانى به دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌ى نه‌بووه، سه‌ڕه‌راى ئه‌وه‌ى یانه‌كه گۆڕانكاریشى له راهێنه‌رانى تیپه‌كه‌ى كرد، به‌ڵام ئه‌نجام هه‌ر وه‌كو خۆى بوو، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر بڕیاریدا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى بژار ئه‌كره‌می راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى بروسك و یاریزانى یانه‌كه‌ى بكاته كه‌سى یه‌كه‌مى تیپه‌كه، له یه‌كه‌م ده‌ستبه‌ركاربوونیشى ئاست و ئه‌نجامى یانه‌ى هه‌ولێرى گۆڕى بۆ شێوازى سه‌ركه‌وتن گه‌ڕانه‌وه بۆ ریزى یانه گه‌وره‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه بژار ئه‌كره‌م راهێنه‌رى تازه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئێستا ده‌ست به كاربوویمه له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر له ئێستادا ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كه‌مه‌وه كه‌وا تیپه‌كه له‌و نه‌هامه‌تیه رزگاری بكه‌ین ئه‌وكات بیر له به‌رنامه‌ى داهاتووش ده‌كه‌ینه‌وه بۆ باشتر بوونى ئاست و دۆخى تیپه‌كه‌مان، یارى بۆ یاریش كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ین تیپه‌كه باشتر بكه‌ین و ئاست و ئه‌نجامیشمان باشتر بێت، له باره‌ى هه‌نگاوى داهاتووش گوتیشى" په‌نا به خواى گه‌وره هه‌نگاوى باشتر ده‌هاوێن بۆ باشتر بوونى دۆخی تیپه‌كه‌مان و كێبڕكێ كردن له سه‌ر به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى باشتر، له یه‌كه‌م یارى وه‌كو راهێنه‌رى فه‌رمی یانه‌كه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر یه‌كه‌م سێ خاڵى گرنگى به‌ده‌ست هێنا له سه‌ر ده‌ستى ئه‌و راهێنه‌ره تازه‌یه، بۆیه هه‌موو هه‌ولێكى یانه‌ى هه‌ولێر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى مانه‌وه‌یه یانه‌كه ده‌بێت له‌م وه‌رزه له خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، له ئێستادا یانه‌ى هه‌ولێر بیر له دورست كردنى پێكهاته‌یه‌كى تۆكمه ده‌كاته‌وه بۆ خولى نایابى كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه بارودۆخی وه‌كو تیپى خولى نایابى كوردستانی لێ بێت.
كارزان كانه‌بی