ئافره‌تان جیاوازن هه‌ركه‌سه و ئامانجێكى هه‌یه
كالێ ره‌ئوف ڕاهێنه‌رى له‌شجوانى
ئافره‌تان جیاوازن هه‌ركه‌سه و ئامانجێكى هه‌یه
سه‌نته‌رى شاره گه‌وره‌كانى كوردستان ڕۆژ له دوای ڕۆژ ژماره‌ى هۆڵه‌كانى وه‌رزشیی تێدا زیاتر ده‌بێت، خانمانى كوردستانیش له ئێستادا زیاتر روو له وه‌رزشیی له‌ش رێكى و له‌شجوانى و و هێزى له‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌م یارییانه له گه‌شه‌سه‌ندن دایه، ئافره‌تان و خانمانى شاره‌كانى كوردستان كه گرنگى زۆر به‌م وه‌رزشه ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ببنه خاوه‌ن له‌ش و لارێكى رێك، پێش بینى ده‌كرێ له ماوه‌ى داهاتوودا ببێته یه‌كێك له‌م یارییانه‌ى كه ئافره‌تانى وه‌رزشكار به رێژه‌یه‌كى زۆر روو له‌م یارییه بكه‌ن كێبڕكێ له سه‌ر ئه‌نجامى گه‌وره بكه‌ن له پاڵه‌وانیتیه‌كان، له ئێستادا هۆڵه‌كانى شاره‌كانى كوردستان خاوه‌نى چه‌ندین ئافره‌تى به‌توانان له‌م وه‌رزشه، یه‌كێك له‌و خانمه راهێنه‌ر كالێ ره‌ئوف-یه ، ناوبراو ماوه‌ى چه‌ند سالێكه راهێنه‌رى له‌شجوانى و یاری تۆپى ده‌ست ده‌كات و له‌دایك بووى ساڵى 1995ى پارێزگاى سلێمانییه، ده‌رچووی كۆلێژی په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشییه له زانكۆی سلێمانى، پێشووتریش یاریزانى تۆپى ده‌ستى یانه‌كانى سیروانى نوێ و ئه‌فرۆدێت بووه، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ‌كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانى گۆڤاری گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه: كارزان كانه‌بی
* چۆن بوو بوارى راهێنه‌رى له‌شجوانیت هه‌ڵبژارد؟
-چونكه پێشووتر خۆم له یانه بوویمه هه‌ر له ناو وه‌رزش بوومه، پێش چوونه زانكۆ یارى تۆپى ده‌ستم و باسكه‌م ده‌كرد، دواتر چوویمه كۆلێژی وه‌رزش، كه كۆلێژم ته‌واو كرد هیچ دامه‌زراندنێك نه‌بووم بۆیه هه‌ر چوومه‌وه كاره‌كه‌ى خۆم كه وه‌رزشه حه‌زیشم له بوارى جیم بوو له‌وێوه ده‌ستم پێكرد، جگه له‌وه‌ش پێشووتر تووشى پێكانی ئه‌ژنۆ بووم، راهێنه‌رێك نه‌بوو چاره‌سه‌رم بكات ئه‌وه‌ش هانى دام بتوانم له‌م بواره سه‌ركه‌وتووبم.
* هه‌ست ناكه‌ى وه‌رزشێكى قورسه هه‌ڵبژاردوه؟
- هه‌ست ناكه‌م قورس بێت بۆ من ، چونكه دواى چوار ساڵ به‌رده‌وام بوونم به هه‌ست ده‌كه‌م وه‌رزشێكى ته‌ندروستم هه‌ڵبژاردوه هه‌ر چه‌نده هه‌موو بوارێك قورسى خۆى تێدایه.
* دوو وه‌رزش له یه‌ك كات ده‌كه‌ى تۆپى ده‌ست و له‌ش جوانى، له‌كام وه‌رزش سه‌ركه‌وتووتری ؟
-زیاتر له یارى له‌شجوانى سه‌ركه‌وتووترم، به‌ڵام ماوه‌ى دوو ساڵه تۆپى ده‌ستى ئه‌فرۆدێت نه‌ماوه، بۆ كاتى خۆى له تۆپى ده‌ست سه‌ركه‌وتووتربووم، ئێستا زیاتر په‌ره به له‌ش جوانى ده‌ده‌م.
*پێشوازى خانمان له‌م یارییه له چ ئاستێكه كه ئێستا خۆت یه‌كێكى له راهێنه‌رانى ئه‌م یارییه؟
- له هه‌ردوو شارى سلێمانى و هه‌ولێر پێشوازی باشى لێكراوه، پێشتر ئافره‌تان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێش روویان له هۆڵه‌كان ده‌كرد رێژه‌شیان كه‌م بوو، به‌ڵام ئێستا له ناو سلێمانى خه‌لێكى زۆر روویان له‌م یارییه كردوه وه‌رزش چۆته قۆناغێكى باشتر. له ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كانیش وه‌كو پێویست نییه به‌هۆى كه‌می هۆڵى وه‌رزشی به تایبه‌ت بۆ خانمان.
*ئاستى یارى له‌شجوانى چۆن ده‌بینى له كوردستان؟
-له‌ئێستادا ئاستێكى باشى له كوردستان و عێراق له چاو پێشووتره زۆر باشتره، به‌ڵام پێویستى به پێشڤه‌چوونى زیاتر هه‌یه.
*به‌رنامه‌ت چیه بۆ داهاتوو وه‌كو كچه راهێنه‌رێك؟
- له‌م كاره‌ى خۆم به‌رده‌وام بم، ببمه راهێنه‌رێكى سه‌ركه‌توو و دیارتر له ناو خه‌ڵك خزمه‌تى زیاتر بكه‌م، هه‌وڵبده‌م ماسته‌ره‌كه‌شم هه‌ر له‌م بواره ته‌واو بكه‌م .
*به گشتى ئافره‌تان بۆ چ مه‌به‌ستێك سه‌ردانتان ده‌كه‌م؟
- ئافره‌تان جیاوازن هه‌ركه‌سه و ئامانجێكى هه‌یه، به شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ى كێش و ئه‌وانه‌ى نه‌خۆشیان هه‌یه فه‌قرات و سه‌وفان و ئه‌وانه‌ى ده‌یانه‌وێ كێشیان زیاد بێ و هه‌یه بۆ خۆشى دێت.
*گرفتان چیه له‌م یارییه؟
-نه‌بوونى راهێنه‌رى باش و تایبه‌تمه‌ند و پرۆشناڵ به‌م یارییه كه‌وا زانیاری و شاره‌زایی ته‌واوى هه‌یه.
*خانه‌واده‌كه‌ت تا چه‌ند هاوكارن بۆ وه‌رزش كردنت؟
- پێشووتر تر خانه‌واده‌كه‌م رێگر بوون، به‌ڵام به‌رده‌وام بووم كه چوویمه كۆلێژیش دواتر زۆر هاوكارییان كردم و كه زانیان وه‌رزش چه‌ند سوودی هه‌یه، ئێستا به پێچه‌وانه‌وه هانى ده‌وروبه‌ریش ده‌ده‌ن.
*وه‌كو راهێنه‌رێك به‌نیازى ئه‌وه نیت تیپێكى كچان دروست بكه‌ى؟
-پێشووتر حه‌زم ده‌كرد راهێنه‌رى تۆپى ده‌ست بم، ئێستاش ئه‌و حه‌زم هه‌رمایه یانه‌كان بارودۆخیان باش نییه ده‌لێن تیپ دروست بكه‌ن به خۆڕایی، ئه‌گه‌ر یانه‌كان هاوكاربن حه‌زم ده‌كه‌م.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ پشتگیری كردنى وه‌رزشكارانى شاره‌كانى كوردستان.