رۆبەرتۆ کارلۆس و باتریك كلویفرت له ههولێرن
رۆبەرتۆ کارلۆس و باتریك كلویفرت له ههولێرن
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەممە ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەیاوەرى نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامى ناوەند، لە فرۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى پێشوازى لەهەردوو ئەستێرەى ناودارى تۆپی پێ جیهان (رۆبەرتۆ کارلۆس) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەى ڕیال مەدرید و (باتریك كلویفرت) ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەى بهرشلۆنا کرد.
لەدیدارەکەیدا، پارێزگارى هەولێر وێڕاى بەگەرمى بەخێرهێنانیان بۆ پایتەختى هەرێمى کوردستان، هیواى خواست کاتەکانیان لە هەولێر بەخۆشى بەسەربەرن، هەروەها پێى ڕاگەیاندن، کە ئێوە دوویاریزان و ئەستێرەى جیهانى خۆشەویستن لەلاى ئێمە و لەنێو لاوانى هەولێر و هەرێمى کوردستان بەگشتى و خاوەنى هەزارەها هەوادارن، لەو ڕۆژانەى کە لە پایتەختى هەرێمى کوردستانن ئەوە بەچاووى خۆتان دەبینن، بەو ئومێدى ئەوەش یەکەم سەردان و دوا سەردانتان نەبێت بۆ هەولێرى پایتەخت.
لەلایەن خۆیانەوە هەردوو ئەستێرەى تۆپی پێ جیهانى رۆبەرتۆ کارلۆس و باتریك كلویفرت، زۆر سوپاسى پارێزگارى هەولێریان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەى کە لێیان کرا و خۆشحاڵى خۆیان بە سەردانەکەیان بۆ هەرێمى کوردستان و هەولێرى پایتەخت نیشاندا.