هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌كات

هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌كات

هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر به‌شدارى چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌ك ده‌كات
وه‌كو به‌رنامه‌ى ساڵانه‌ى خۆى و به‌مه‌به‌ستى زیاتر گرنگیدان به‌ یارییه‌ وه‌رزشییه‌كان له‌ سه‌ر ئاستى هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى چالاكی وه‌رزشیی و هونه‌ر له‌ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ چه‌ند پاڵه‌وانێتییه‌ك له‌ سه‌ر ئاستى هه‌ریه‌ك له‌ هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى پارێزگاكانى هه‌ولێرو سلێمانى و دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و كه‌ركووك به‌رێوه‌ده‌بات، پاڵه‌وانێتییه‌كانیش بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یارییه‌كانى تۆپى باسكه‌ى سێ كه‌سى و تۆپى سه‌رمێز و تۆپى فوتساڵى كچان به‌رێوه‌ده‌چێت، هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر له‌ یارییه‌ جیاوازه‌كان ئاماده‌كارى كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ سه‌ر ئاستى په‌روه‌رده‌ گشتییه‌كانى كوردستان به‌ده‌ست بهێنن، له‌م باره‌شه‌وه‌ بێجان ئیبراهیم به‌رێوه‌به‌ری چالاكی وه‌رزشیی و دێده‌وانى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێر بۆ ماڵپه‌رى گوڵان میدیا گوتى: وه‌كو هه‌ڵبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى گشتى هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان به‌شدارى پاڵه‌وانێتییه‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش یاریزانانمان ده‌ستنیشان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین، هه‌ر چه‌نده‌ من ماوه‌یه‌كى كه‌مه‌ ده‌ست به‌ركاربوویمه‌، به‌ڵام به‌ پاڵپشتى خواى گه‌وره‌ و به‌ هیمه‌تى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاكان و یاریزانه‌ دڵسۆزه‌كانى شارى هه‌ولێر به‌شدارى ئه‌م پاڵه‌وانه‌تییانه‌ ده‌كه‌ین له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاكانى كوردستان كه‌ بڕیاره‌ یارییه‌كانى له‌ پارێزگاى دهۆك به‌رێوه‌بچێت، گوتیشى" سوپاسى به‌رێوه‌به‌رى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌كه‌ین كه‌ پاڵپشتى ته‌واوى كردوین و هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ دابین كردووین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م سێ پاڵه‌وانیه‌تیه‌ ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین، تیپه‌كانیشمان له‌ ئاماده‌باشیدان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كێبڕكێ بكه‌ین له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م تیپه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌، گوتیشى" هیچ گرفتێكمان نییه‌ له‌ تیپه‌كانمان و ئاماده‌كاریمان وه‌كو پێویسته‌، ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت بۆ سه‌رخستنى تیپه‌كانمان درێغى ناكه‌ین و بڕواشمان به‌ تیپه‌كانمان هه‌یه‌ ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنن ده‌مانه‌وێ تیپه‌كانمان به‌ ئه‌نجامى گه‌وره‌ بگه‌رێنه‌وه‌ هه‌ولێرى پایته‌خت. بڕیاره‌ یارییه‌كانى سبه‌ى دووشه‌ممه‌ ده‌ستپێی بكات.
كارزان كانه‌بی

 

Top