ئه‌م ئێواره‌يه هه‌ولێر نیازی له‌ زه‌ویدانى شورته‌ى هه‌یه‌

ئه‌م ئێواره‌يه هه‌ولێر نیازی له‌ زه‌ویدانى شورته‌ى هه‌یه‌

خولى نایابى عێراقی
ئه‌مڕۆ ئێواره‌ هه‌ولێر نیازی له‌ زه‌ویدانى شورته‌ى هه‌یه‌
له‌میانى یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بڕیاره‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌ كاتژمێر6ى ئێواره‌ له‌سه‌ر یاریگاى نێوده‌وڵه‌تى شه‌هید فره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ولێرو شورته‌ى پێشه‌نگی یانه‌كانى عێراقی له‌ هه‌ولێرى پایته‌ختى كوردستان له‌ گه‌ڕى 22ى خوله‌كه‌ ڕووبه‌رووى یه‌كترى ببه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌م یارییه‌ش یاریزانانى یانه‌ى هه‌ولێر ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ مه‌شقی چڕ و داخراویان كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنێ، له‌ حه‌وت یارى رابردوو له‌ سه‌ر ده‌ستى نزارمه‌حروسی راهێنه‌رى سورى یانه‌ى هه‌ولێر هیچ یارییه‌كى نه‌دۆراندوه‌ و ته‌نیا دوو یه‌كسان بوون و پێنج بردنه‌وه‌ى تۆماركردوه‌، یانه‌ى شورته‌ش له‌م وه‌رزه‌ى خولى عێراقی هیچ یارییه‌كى نه‌دۆراندوه‌ هه‌ولێر به‌ پلانى تۆكمه‌وه‌ ده‌یه‌وێت ئه‌م یارییه‌ تێپه‌رێنێت و یه‌كه‌م شكست تووشى یانه‌ى شورته‌ بكات، یانه‌ى شورته‌ش بۆ به‌ده‌ستهێنانى سێ خاڵ و به‌ره‌وودان بۆ زیاتر قایم كردنى پێشه‌نگى یانه‌كان له‌ سه‌ر حیسابی یانه‌ى هه‌ولێر به‌ده‌ست بهێنێت، ئه‌م یارییه‌ش بۆ هه‌ردوو یانه‌ گرنگى خۆى هه‌یه‌، كارگێڕى یانه‌ى هه‌ولێر بۆ ئه‌م یارییه‌ بڕیارى داوه‌ هاتنه‌ ژووره‌وه‌ به‌ خۆڕایی بێت.
كارزان كانه‌بی

Top