بە چەند هەنگاوێكی سادە كۆلیستیرۆل دابەزێنە

بە چەند هەنگاوێكی سادە كۆلیستیرۆل دابەزێنە

 دابەزاندنی ئاستی بەرزی كۆلیستیڕۆڵ ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك كەم دەكاتەوە، تەنانەت ئەگەر بۆ ئەم مەبەستە دەرمانیش بەكار بهێنێت، بۆ زیاتر پاراستنی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن هێشتاپێویست بە گرتنەبەری چەند ڕێگایەكی سادە دەكات، كە بریتین لە: كەمكردنەوەی قەبارەی ژەمەكان، چونكە ژەمی گەورە هاندەرە بۆ زیادبوونی كێشی لەش و بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلیستیڕۆڵ، هەڵبژاردنی خۆراكی تەندروست بەتایبەتی زیادكردنی سەوزە و میوە كە ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ دادەبەزێنن و ماددە دژەئۆكسانەكان لەخۆدەگرن، كە سوودی زیاتر بە تەندروستی دەگەیەنن لە ڕێگای دابەزاندنی پەستانی خوێن و ڕێگرتن لە زیادبوونی كێشی لەش، هەروەها ماسی كە دەوڵەمەندە بە ئۆمیگا3 كە ڕۆڵی هەیە بۆ دابەزاندنی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان، پاشان دانەوێڵەی تەواو، كاكڵەكانی وەكو گوێز و باوی كازو، چەورییە ناتێرەكان بەتایبەتی زەیتی زەیتوون و كانۆلا، پاقلەمەنیی زیاتر و پەتاتەی كەمتر، لەكاتی خواردن لە دەرەوەی ماڵدا وریا بە لە كوالیتی و چەندێتیی خۆراك، دووركەوتنەوە لە چەورییە تێرەكان و چەورییە نێوەندەكان Trans fats، چاودێریكردن و كۆنتڕۆڵكردنی كێشی زیادی لەش، ئەنجامدانی مەشقی وەرزشی لە زۆربەی ڕۆژەكانی هەفتەدا، سووككردنی سترێس، چونكە سترێس زۆر بە خێرایی هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی كۆلیستیڕۆڵ.

 

 

 

Top