یاسین كه‌ریم هێشتا ده‌رفه‌تم ماوه
یاسین كه‌ریم هێشتا ده‌رفه‌تم ماوه
هه‌ر چه‌نده یانه گه‌وره‌كانى عێراقی به‌رده‌وام چاویان له سه‌ر ئه‌ستێره‌كانى كوردستانه له خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراق، یاسین كه‌ریم گۆڵپارێزى كوردی رۆژهه‌ڵاتى كوردستان كه ماوه‌ى چه‌ند وه‌رزێكه له‌سه‌ر یه‌ك له خولى نایابى عێراقی ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌م وه‌رزه‌ش له ریزى یانه‌ى شورته‌ى عێراقی به‌رگرى له تۆرى ئه‌و یانه‌یه ده‌كات، به‌ڵام وه‌كو پێویست ده‌رفه‌تى بۆ نه‌ڕه‌خساوه بۆ یارى كردن، له‌م باره‌شه‌وه یاسین كه‌ریم بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من زۆر ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى شورته له زۆربه‌ى رووه‌كانه‌وه به تایبه‌تى له رووى هانده‌ران زوو كه‌وتمه‌وه نێو دڵیان، گرفتى من ئه‌وه‌یه كه‌م یاریم به‌رده‌كه‌وێ یارى بكه‌م پێنج بۆ شه‌ش یارى یاریم كردوه و گۆڵم نه‌خواردوه،گوتیشى" گرێبه‌سته‌كه‌م یه‌ك ساڵه‌یه و نازانم بۆ وه‌رزى داهاتوو چى ده‌بێ، گرێبه‌ستم زۆر بۆ هاتووه له یانه‌كانى عێراقی و یانه‌ى پیرۆزی ئێرانیش داواى كردبووم له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانیشم گه‌یشتبوونه رێكه‌وتن، به‌ڵام شورته مافی گواستنه‌وه‌ى پێ نه‌دام خۆشم پێم خۆشنه‌بوو یانه‌ى شورته جێ بهێلم، یارى نه‌كردن له‌گه‌ڵ شورته بۆمن خۆش نییه، به‌ڵام یه‌كه‌م گۆڵپارێزى كوردم له یانه‌ى شورته كه چه‌ند یارییه‌كم كردبێ و مێژووم تۆماركردوه و ده‌ستكه‌وتم هه‌بووه، ئه‌گه‌ر یاری نه‌كه‌ى سارد ده‌بیته‌وه، من وه‌كو گۆڵپارێزێكى كورد ئامانجم هه‌یه و سارد نابمه‌وه چاوه‌ڕێ ده‌رفه‌ت ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وامم له وه‌ى ببمه سه‌ره‌كی، گوتیشى" بۆ وه‌رزى داهاتوو هیچ دیار نییه له‌گه‌ڵ چ یانه‌یه‌ك ده‌بم ئایا ده‌بمه گۆڵپارێزى یانه‌ى هه‌ولێر یان زه‌ورا یان نه‌ورۆز یان ده‌گه‌رێمه‌وه یانه‌ى مینا، یارى نه‌كردنیشم له سه‌ر ئاست نییه، چونكه له گۆڵپارێزى یه‌كه‌مى یانه‌كه‌ش باشترم و ئاستم زۆر له‌و به‌رزتره، به‌ڵام ئه‌و ماوه‌ى هه‌شت ساڵه له‌و یانه‌یه و پشتى قایمه له یانه‌كه كاپتنى دووه‌مى یانه‌كه‌یه، به‌ڵام تۆزێك كاتم پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى كارێكى گه‌وره بكه‌م متمانه‌م هه‌یه هه‌ر چۆن نور سه‌بریم كرده یه‌ده‌گی خۆم و كاپتنى یانه‌ى مینام كرده یه‌ده‌گ، له شورته‌ش ئه‌و كاره ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌ندێك كاتم پێویسته.
كارزان كانه‌بی