یانه‌ى بازیان هیواى گه‌وره‌ى هه‌یه
یانه‌ى بازیان هیواى گه‌وره‌ى هه‌یه
یارییه‌كانى خولى پله یه‌كى كوردستان هه‌فته دوایی هه‌فته كێبڕكێ به‌هێزتر به خۆیه‌وه ده‌بینى له هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ى یانه‌كان، یانه‌ى بازیانی سه‌ر به پارێزگاى سلێمانیش له كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌م شان به شان یانه‌كانى كۆمه‌ڵه‌كه‌ى شه‌ڕى به‌ده‌ستهێنانى باشتر ئه‌نجام ده‌كات بۆ گه‌یشتن به خولى یانه پله نایابه‌كانى كوردستان، یانه‌ى بازیانیش به سه‌ر په‌رشتى راهێنه‌رى یانه‌كه دارا محه‌مه‌د هه‌وڵى گه‌یشتن ده‌ده‌ن بۆ ریزى یانه گه‌وره‌كانى كوردستان، له‌م باره‌شه‌وه دارا محه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له كۆمه‌ڵه‌كه‌ى ئێمه كێبڕكێ به‌هێز له نێوان یانه‌كان هه‌یه و ئێستا چوار یانه خاڵمان وه‌كو یه‌كه و ده‌مانه‌وێ یارى بۆ یارى ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ین، بارودۆخى تیپه‌كه‌مان زۆر باشه و له‌گه‌ڵ چوار قورنه وه‌كو یه‌كین له پێشه‌نگى یانهكانین، گوتیشى: یاریزانى باشمان هێناوه‌ته یانه‌كه و تیپه‌كه‌مان له هه‌موو روویه‌كه‌وه ئاماده‌یه، دواى گه‌ڕانه‌وه‌شم بۆ یانه‌كه تیپه‌كه دۆخی گۆڕاوه، ئامانجی ئێمه سهرخستنمانه بۆ ریزى یانه نایابه‌كانى كوردستان، ده‌مانه‌وێ ببینه ژماره‌یه‌كى قورس له خوله‌كه و ئێستا شێوازی یارى كردنمان گۆڕاوه، گوتیشى" گروپه‌كه‌مان به‌هێزه و چوار یانه له خاڵ نزیكین، گوتیشى" گرفتى ئێمه داراییه ئه‌وه‌ش گرفتێكى گه‌وره‌یه به داخه‌وه سه‌ڕه‌راى هه‌بوونى ژماره‌یه‌ك كۆمپانیاى گه‌وره له‌شاره‌كه، به‌ڵام پشتگیری نییه و ته‌نیا سێ كه‌س له‌م یانه‌یه خه‌مخۆرن و یاریزانه‌كانیشمان به په‌یوه‌ندی كه‌سى راگرتووه، پلانى باشمان داوه بۆ ئه‌و یارییانه‌ى ماوه و ده‌بێ به ووردی چاودێری یارییه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌مانه‌وێ باشتر ده‌ربكه‌وین له‌م چه‌ند یارییه‌ى ماوه و هه‌موو یارییه‌كان به یارى كۆتایی داده‌نێین، پشتیوان به خوا هه‌واڵ ده‌ده‌ین ببێنه تیپێكى ڕكابه‌رى ڕاسته‌قینه بۆ گه‌یشتن له خولى نایابى كوردستان.
كارزان كانه‌بی