هه‌ولێر یاریزانێكى پێشووى یانه‌كه‌ى ده‌كاته‌ راهێنه‌ر

هه‌ولێر یاریزانێكى پێشووى یانه‌كه‌ى ده‌كاته‌ راهێنه‌ر

هه‌ولێر یاریزانێكى پێشووى یانه‌كه‌ى ده‌كاته‌ راهێنه‌ر
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر له‌ خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌م وه‌رزه‌ ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نه‌بووه‌، هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌كه‌ گۆڕانكارى به‌ چه‌ند راهێنه‌رێكیش كردوه‌ به‌ ئامانجى باشتر بوونى ئاستى تیپه‌كه‌ و به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌، به‌ڵام ئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى به‌رده‌وام بوو له‌ خولى كوردستان دواین یارى یانه‌كه‌ دۆڕانی تیپه‌كه‌ بوو به‌رامبه‌ر یانه‌ى دهۆك له‌ سه‌ر ده‌ستى راهێنه‌رى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێر یونس سلێمان، دواى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى راهێنه‌رى ناوبراویش یانه‌ى هه‌ولێر به‌فه‌رمى بژار ئه‌كره‌می یاریزانى پێشووى یانه‌كه‌ى به‌ راهێنه‌رى یه‌كه‌مى خولى كوردستان ده‌ستنیشان كرد، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئه‌حمه‌د شوكر ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ی وه‌رزشیی هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: راهێنه‌رى پێشووى یانه‌كه‌ یونس سلێمان به‌ فه‌رمی نامه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌شى ئیداره‌ى یانه‌كه‌مان كردوه‌ كه‌ ناتوانێ به‌رده‌وامبێت له‌گه‌ڵ یانه‌ى هه‌ولێر، بۆیه‌ ئێمه‌ش سوپاسمان كرد كه‌ له‌ ماوه‌ى رابردوو له‌گه‌ڵمانى به‌رده‌وام بووه‌، ئێستاش ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ بژار ئه‌كره‌می یاریزانى پێشووى یانه‌كه‌مان مۆركردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌م قوناغه‌ تیپه‌كه‌ ببه‌ینه‌ قۆناغێكى باشتر له‌ خولى كوردستان و یانه‌كه‌مان له‌ دواین ریزبه‌ندی یانه‌كان بچێته‌ پێشه‌وه‌ى بتوانین ئه‌نجامه‌كانمان باشتر بكه‌ین، كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ وه‌كو پێویست نییه‌ و ئه‌نجامه‌كانمان به‌ دڵى هانده‌رانی یانه‌كه‌شمان نییه‌، ئێمه‌ وه‌كو ئیداره‌ى یانه‌كه‌مان ئه‌وه‌ى له‌ توانامان بێت كه‌مته‌رخه‌می ناكه‌ین بۆ سه‌رخستنى ناوى هه‌ولێر له‌ پاڵه‌وانێتیه‌كان، ئه‌وه‌ى پێویست بكات بۆ یانه‌ى هه‌ولێر ئه‌نجامى ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تیپێكى تۆكمه‌ دروست بكه‌ین له‌ گشت روویه‌كه‌وه‌، متماته‌ى ته‌واویشمان هه‌یه‌ كه‌ ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان باشتر ده‌بێت.
كارزان كانه‌بی

Top