هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکەمەنستان لە 12ی ئازار بەڕێوە دەچێت

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکەمەنستان لە 12ی ئازار بەڕێوە دەچێت

 

 

یاریدەدەری سەرۆکی کۆمسیۆنی ناوەندی هەڵبژاردنی تورکەمەنستان ڕایگەیاند: کە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێشوەختە لە 12ی ئازار بەڕێوە دەچێت.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی سپوتنیک، ڕۆژی هەینی، قوربان قولی بردی محمدوف سەرۆکی تورکەمەنستان گوتی: پێویستە ڕێگا بدرێت بە گەنجەکان و دەبێت دەرفەتی بەڕێوەبردنی وڵات بە دەست بهێنن.

دوای گفتوگۆکان پرسیارلە سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئاسیای ناوەڕاست كرا، لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی.

بازرگان کارایف، یاریدەدەری بەڕێوەبەری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی نیشتمانیی تورکەمەنستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە سپوتنیکی ڕاگەیاند: کە بەپێی ڕێنماییەکانی سەرۆکایەتیی وڵات، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەستی بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە 12ی ئازار.

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top