له كوردستان گرينگى به یارییه تاكه‌كان نادرێت
محه‌مه‌د عه‌بدولقادر یاریزانى كیك بۆكسینگی یانه‌ى ئاڵا
له كوردستان گرينگى به یارییه تاكه‌كان نادرێت
یارییه تاكه‌كان تاكو ئێستا گرنگی ئه‌وه‌تۆیان پێ نادرێت له شاره‌كانى كوردستان یاریزانان و پاڵه‌وانانى شاره‌كانى كوردستانیش گله‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه نه له‌لایه‌ن یانه‌كان و نه له‌لایه‌ن به‌رپرسانى وه‌رزشیی هاوكار و پاڵپشتى ئه‌وتۆیان ناكرێ تاكو بتوانن به‌رده‌وام بن له به‌ده‌ستهێنانى نازناوی گه‌وره، شاره‌كانى كوردستانیش چه‌ندین پاڵه‌وانى جیهانیان تێدایه، ئه‌گه‌ر گرنگى به تواناكانیان بدرێت ده‌توانن ئاست و ئه‌نجامى شایسته له سه‌ر ئاستى ووڵاتانى ده‌ره‌وه‌ش پێشكه‌ش بكه‌ن، یه‌كێك له یاریزانه به‌تواناكانى شارى هه‌ولێر محه‌مه‌د عه‌بدولقادر یاریزانى كیك بۆكسینگی یانه‌ى ئالایه ناوبراو له دایك بووى ساڵى 1998ى شارى هه‌ولێره و قوتابی قۆناغی 11ئاماده‌ییه و خاوه‌نى مه‌دالیای زێره له سه‌ر ئاستى ووڵاتانى عه‌ره‌بی، ئێمه‌ش له نزیكه‌وه چه‌ند پرسیارێكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه.
دیمانه:كارزان كانه‌بی
*ئاستى یارى كیك بۆكسینگ چۆن ده‌بینى به شێوه‌یه‌كى گشتى له شاره‌كانى كوردستان؟
- به گشتى له كوردستان گرنگییه‌كى ئه‌وتۆى پێ نادرێت به یارییه تاكه‌كان.
* ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه به‌ره‌وو پێش نه‌چێت ؟
- به دڵنیاییه‌وه چونكه یاریزان له ئه‌نجامدانى یارییه‌كان تواناكانى دیار ده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر پاڵه‌وانێتى نه‌بێت ئاستى به‌ره‌وو پێش ناچێت.
*پێت باشه چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه له كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته ئاستێكى به‌رز؟
- پێویسته زیاتر له ئێستا گرنگی به كردنه‌وه‌ى پاڵه‌وانێتییه‌كان بدرێت و زیاتر خول بكرێته‌وه به تایبه‌ت له ناوه‌خۆییه‌كان.
* گرفتی ئه‌م یارییه له چى ده‌بینی؟
- گرفته‌كی به‌رچاوی نییه له چاو یارییه‌كانى تر، پێكانى له چاو هه‌موو یارییه‌كان كه‌متره ئه‌گه‌ر به پێى رێنماییه‌كان جێ به‌جێ كرێ گرفتیشى نابێ.
*چ هه‌ستێكت هه‌یه له یه‌كاتدا دووكار ئه‌نجام ده‌ده‌ى شه‌ڕكردن و وه‌رزش؟
- ئێمه ته‌نیا له كاتى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان شه‌ڕ ده‌كه‌ین دواى ئه‌وه وه‌ك براین، ئه‌م شه‌ڕكردنه‌ش زیاتر خۆى له وه‌رزش ده‌بینێته‌وه.
*به نیازی چى بۆ داهاتووى خۆت؟
- تاكه نیازی من ئه‌وه‌یه له رێگاى وه‌رزشه‌كه‌م كورد به جیهان بناسێنم و ئاڵاى كوردستان له هه‌موو جیهان به‌رز بكه‌مه‌وه ئه‌گه‌ر پشتگیریم هه‌بێت.
*بڕیارت نه‌داوه قوتابخانه‌یه‌كى گه‌وره بكه‌یته‌وه تایبه‌ت به‌م یارییه؟
- له داهاتوو دا ئه‌گه‌ر خواى گه‌وره ته‌مه‌ن بدات گه‌وره‌ترین كه‌مپی راهێنان ده‌كه‌مه‌وه‌بۆ ئه‌وه‌ى پاڵه‌وانى كورد زیاتر به‌ره‌وو پێش بچێت.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسی وه‌رزشیی؟
-داواكاریم ئه‌وه‌یه ئه‌م وه‌رزشه پشتگوێ نه‌خه‌ن و به چاوێكى گرنگ ته‌ماشا بكرێت و پشتگیری بكرێ.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه وه‌كو كچه یاریزانێك؟
-خه‌ونى من ئه‌وه‌یه به‌شدارى پاڵه‌وانێتیه جیهانییه‌كان بكه‌م .
* به هیواى ئه‌وه‌ى رۆژێك له رۆژان هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان له‌م یارییه دروست بكرێ؟
- به‌دڵنیاییه‌وه ده‌كرێ په‌نا به‌خوا له داهاتوودا.
*باشترین ئه‌نجامه‌كانت وه‌كو یاریزانێكى پاڵه‌وان؟
- به‌شداری پاڵه‌وانێتى جیهانم كرد له وڵاتى یۆنان سه‌ركه‌وتنم به‌ده‌ستهێنان به‌رامبه‌ر یاریزانێكى ئه‌ڵمانى، له پاڵه‌وانێـتى ووڵاتانى عه‌ره‌بی پله‌ى یه‌كه‌م و مه‌دالیای زێرم به‌ده‌ست هێنا، له‌پاڵه‌وانێتى باكوری عێراق پله‌ى یه‌كه‌مم به‌جه‌ست هێنا، له پاڵه‌وانێتى پرۆیشناڵى كوردستان پله‌ى یه‌كه‌م و له پاڵه‌وانێتى هه‌ولێریش پله‌ى یه‌كه‌م.
*به‌چ یاریزانێكى جیهانى سه‌رسامی له‌م یارییه؟
- محه‌ممه‌د جرایه گه‌نجێكى مه‌غریبیه له هۆله‌ندا ده‌ژی، به‌هیواى ئه‌وه‌شم رۆژێك له رۆژان له به‌رامبه‌رى یارى بكه‌م
*هیچ گرێبه‌ستێكت پێشكه‌ش كراوه له لایه‌ن یانه‌كانه‌وه؟
- نه‌خێر یه‌ك یانه‌ش گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ نه‌كردم و دا‌واشیان لێم نه‌كردوه تاكو ئێستا هیچ یانه‌یه‌ك پاره‌شی بۆ سه‌رف نه‌كردوم.
*وه‌كو پاڵه‌وانێك چیت بۆ كراوه تاكو ئێستا؟
-هیوادارم په‌ره به وه‌رزشیی كیك بۆكسینگ بدرێت و گرینگی به یاریزانه كورده‌كان بده‌ن، جگه له‌وه‌ش من یاریزانێكى نێوده‌وڵه‌تیم تاكو ئێستا هیچم بۆ نه‌كراوه هیچ كه‌سێك پشتگیریشى نه‌كردوم، له هه‌موو پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك شانازیم به‌و ئالایه‌ش كردوه به‌رزم كردۆته‌وه
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه له كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته بێ جیاوازییه‌ى به سه‌رجه‌م وه‌رزشكارانى كوردستان ده‌كات جێگاى ده‌ستخۆشییه، داوا له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م گرنگى به‌م وه‌رزشه بدرێت