زیاد ئه‌حمه‌د ئاره‌زووی پۆشینى درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كات
زیاد ئه‌حمه‌د ئاره‌زووی پۆشینى درێسى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ده‌كات
یانه‌كانى به‌غداد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى هه‌موو وه‌رزێكى تازه له خوله گه‌وره‌كه‌ى عێراق چاویان له سه‌ر زۆرترین یاریزانى ئه‌ستێره‌یه له شاره‌كانى عێراقی و به تایبه‌تیش شاره كوردستانیه، زیاد ئه‌حمه‌دى یاریزانى كوردی پێشووى یانه‌ى زاخۆ ئه‌م وه‌رزه چۆته ریزى یانه‌ى زه‌وا بۆ یارى كردن له خولى عێراقی له‌م باره‌شه‌وه زیاد ئه‌مه‌د بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: زۆر ئاسوده‌م له یارى كردنم بۆ یانه‌ى زه‌ورا، چونكه یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه له سه‌ر ئاستى عێراقی و خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكى زۆر و پێگه‌یه‌كى زۆر به‌رزى وه‌رزشیان هه‌یه له سه‌ر ئاستى عێراق، گوتیشى: جگه له یانه‌ى زه‌ورا چه‌ندین یانه‌ى تر داواى یارى كردنیان لێم كردبوو، به‌ڵام بۆ من زه‌ورا له هه‌مووى باشتر بوو، چونكه له رێگه‌ى یانه‌ى زه‌ورا ده‌توانم خه‌ونى بوون به یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق به‌ده‌ست بهێنم و درێسى ئه‌و هه‌ڵبژارده‌یه بپۆشم، خواى گه‌وره سه‌ركه‌وتووم بكات، گوتیشى" وه‌كو یاریزانێكى كورد ئێستا فێر بوویمه یارى كردن له ریزى یانه گه‌وره‌كان و به تایبه‌ت به‌غداد زۆر خۆشتره و یاریزان لێره به قه‌در و قیمه‌ت تره، وه یارى كردن له ریزى یانه گه‌وره‌كان بۆمن هیچ قورس نییه، چونكه من پێنج ساڵه له‌گه‌ڵ یانه‌كانى به‌غداد و نه‌فت و ته‌له‌به یاریم كردوه و چێژژى زۆرى هه‌یه، به‌هیواى ئه‌وه‌م بتوانم ئاستێكى به‌رز پێشكه‌ش بكه‌م.
كارزان كانه‌بی