هه‌ولێر ده‌یه‌وێت جیاواز بێت
هه‌ولێر ده‌یه‌وێت جیاواز بێت
كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌ولێر به ئامانجى به‌هێز كردنى ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌ى له یارییه‌كانى قۆناغی دووه‌مى خولى تۆپى پێى یانه‌كانى عێراقی ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى یانه‌كانى تر‌ى كوردستان و عێراقى تیپى تۆپى پێى یانه‌كه‌ى زیاد كردوه ئه‌ویش له سه‌ر داواى نزار مه‌حروسى راهێنه‌رى پیشه‌گه‌رى سورییه كه ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونى وه‌كو راهێنه‌رى تیپه‌كه ئاستى تیپه‌كه‌ى بردۆته قۆناغێكى تر و ئه‌نجامه‌كانیشى وه‌كو پێویست بووه له خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی، بۆ قۆناغی دووه‌می خوله‌كه‌ش یانه‌ى هه‌ولێر هه‌ریه‌ك له یاریزانان مه‌روان حوسێن له یانه‌ى نه‌فت و سه‌عد ئه‌حمه‌دی پیشه‌گه‌رى سوری و ماتیۆس جولیانى پیشه‌گه‌رى به‌رازیلی و عومه‌ر عه‌دنان له یانه‌ى ته‌له‌به و زێدان عه‌بدولجه‌بار له یانه‌ى رومادى و به‌مۆ غه‌ریب له یانه‌ى شێروانه و كرار فالح له یانه‌ى نه‌جه‌ف و بیلال ساڵح له یانه‌ى برایه‌تى، یانه‌ى هه‌ولێر ده‌یه‌وێت به هێنانى ئه‌و حه‌وت یاریزانه شه‌ڕى یانه‌كانى تر‌ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی بكات، هه‌ر چه‌نده پێشبینى ده‌كرا یانه‌ى هه‌ولێر له گواستنه‌وه‌ى زستانه كۆمه‌لێك ئه‌ستێره‌ى یانه‌كانى عێراقی بگوازێته‌وه، به‌ڵام دیاره پاره‌ی قاسه‌كه‌ى یانه‌ى هه‌ولێر ته‌نیا به‌شى ئه‌و حه‌وت یاریزانه‌ى كردوه، یانه‌ى هه‌ولێر له ده‌ست پێكى خولى عێراقی تاكو هاتنى نزار مه‌حروسی راهێنه‌ر ئاست و ئه‌نجامى وه‌كو پێویست نه‌بووه، سه‌ره‌ڕاى هێنانى چه‌ند راهێنه‌رێك بۆ باشتر كردنى ئاستى تیپه‌كه، به‌ڵام هێنانى ئه‌م یاریزانانه له سه‌ر داواى راهێنه‌رى یانه‌كه بووه، كه پێشووتریش ژماریه‌ك یاریزانى دوورخستۆته‌وه كه یانه‌ى هه‌ولێر نه‌یتوانیوه سوود له تواناكانى وه‌ربگرێت، خه‌ونى هه‌ولێر له قۆناغی دووه‌م به‌ده‌ست هێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه و به‌رزكردنه‌وه‌ى ناوى یانه‌كه‌یه.
كارزان كانه‌بی