تۆپى ده‌ستى یانه‌ى قه‌ڵا وه‌ستاوه‌

تۆپى ده‌ستى یانه‌ى قه‌ڵا وه‌ستاوه‌

تۆپى ده‌ستى یانه‌ى قه‌ڵا وه‌ستاوه‌
هه‌ر چه‌نده‌ چاره‌نووسى به‌شێك له‌ خوله‌كانى كوردستان ماوه‌یه‌كى زۆره‌ به‌ نادیارى ماوه‌ته‌وه‌ و به‌شێك له‌ تیپه‌كانى كچانى شاره‌كانى كوردستانیش مه‌شقه‌كانیان راگرتووه‌ به‌هۆى نه‌بوونى تواناى دارایى پێویست و نه‌بوونى هیچ خول و پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك، تیپى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى قه‌ڵا هه‌ر چه‌نده‌ خاوه‌نى كۆمه‌لێك یاریزانى به‌توانایه‌، به‌ڵام مه‌شق و ئاماده‌كارییه‌كانیان ڕاگرتووه‌ به‌هۆى نه‌بوونى هیچ خولێك و پشتگیری نه‌كردنیان، له‌م باره‌شه‌وه‌ رێباز ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى تۆپى ده‌ستى یانه‌ى وه‌رزشیی قه‌ڵا بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ماوه‌یه‌كه‌ مه‌شقه‌كانمان راگرتووه‌ به‌هۆى نه‌بوونى پاڵه‌وانێتى له‌ كوردستان، جگه‌ له‌وه‌ش هیچ به‌رپرسێك خۆى ناكه‌ته‌ خاوه‌نى یانه‌ى قه‌ڵا هاوكاریمان بكات، هه‌ر چى نه‌بێ مه‌سروفاتى هات و چۆ و جل و به‌رگ و پێداویستیمان بده‌نه‌وه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ یانه‌كان هه‌موو شتیان بۆ كراوه‌ ئێمه‌ هیچمان بۆ نه‌كراوه‌، گوتیشى: جگه‌ له‌ یاریگایه‌كى شه‌ش یاریزانى كه‌ به‌كڕێ دراوه‌ هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كى داهاتمان نییه‌ له‌ یانه‌كه‌مان، هێنانى یاریزانى به‌توانا بۆ یانه‌كه‌مان به‌ پاره‌ ده‌كرێ و جگه‌ له‌وه‌ش ناتوانین مووچه‌ش بۆ یاریزانان دابین بكه‌ین، تاكو ئێستا نازانین ئه‌و گلییه‌مان بۆ كوێ باس بكه‌ین، هیچ كه‌سێك خۆى لێمان ناكاته‌ خاوه‌نى ئێمه‌ نه‌ راگه‌یاندن نه‌ به‌رپرس له‌ هیچ لایه‌ك ئاورمان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌، یاریزانه‌كانیش هه‌مووى بێزار بووینه‌ و سارد بووینه‌وه‌ ناتوانێ هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كمان بداتێ و جگه‌ له‌وه‌ش یانه‌كانى تر پاره‌ى ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانه‌كانی ئێمه‌ش ببه‌ن به‌ تایبه‌ت بۆ یاریزانانى ئێمه‌، هیوادارم ده‌رگایه‌كى هاوكاریمان لێ بكه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین كاره‌كانمان جێ به‌جێ بكه‌ین. جگه‌ له‌وه‌ش سه‌رۆكى یانه‌كه‌مان له‌ سه‌ر گیرفانى خۆی مه‌سروفی تیپه‌كه‌ى كردوه‌ دوو پاڵه‌وانێتى پاره‌ى خۆى هێناوه‌، پاره‌كه‌ ته‌نیا بۆ چه‌ند یانه‌یه‌كى گه‌وره‌یه‌ به‌داخه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top