لەخۆتەوە ئەسپرینی ڕۆژانە بەكارمەهێنە!

لەخۆتەوە ئەسپرینی ڕۆژانە بەكارمەهێنە!

ئەسپرین Aspirin كە بە ترشی ئەسیتیل سالیسیلیك ASA ناسراوە، بەكاردێت بۆ دابەزاندنی تا، كەمكردنەوەی ئازار، كەمكردنەوەی هەوكردن، هەروەها سیفەتی دژەمەیینی هەیە، بۆیە بۆ خۆپاراستن لە نۆرەی دڵ و جەڵتەی مێشك بەكار دەهێنرێت. لەگەڵ هەموو ئەو سوودانەدا، توێژینەوەكان ئاماژە بەمە دەكەن كە بەكارهێنانی ڕۆژانەی ئەسپرین لەوانەیە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ تا ڕێژەی 26% و ئەگەری پەككەوتنی تیژیی دڵ تا ڕێژەی 27% زیاد بكات، هەورەها لەوانەیە كە ئەگەری تووشبوون بە هەوكردنی جگەر تا ڕێژەی 26% زیاد بكات، ئاماژە بەمەش كراوە كە لەگەڵ بەكارهێنانی ئەسپرینی ڕۆژانەدا ئەم ئەگەرانە هێشتا زیاتر دەبن لەم حاڵەتانەی خوارەوەدا: جگەرەكێشان، قەڵەوی، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، بەرزبوونەوەی ئاستی كۆلستیرۆڵ، نەخۆشیی شەكرە، هەروەها نەخۆشیی كۆئەندامی دڵ و سووڕان، بۆیە پسپۆڕان ڕێنمایی دەكەن كە هەرگیز نابێت لەخۆتەوە ئەسپرین ڕۆژانە بۆ هەر مەبەستێك بەكاربهێنیت.

Top