دایكی نموونە دەبێ چۆن بێ؟
دایك ئەو كەسەیە كە دووبارەبوونەوەی نییە
دایك ئەو كەسەیە كە ڕەزامەندیی لە دوای ڕەزامەندیی خوداوەندەوەیە. دایك ئەو كەسەیە كە لەدوای سۆزو میهرەبانیی خوداو پێغەمبەرەكەی سۆز و میهرەبانیی ئەوە. دایك ئەو كەسەیە كە بەدەستهێنانی بەهەشتی لەژێر پێدایە، دایك و دایك ودایك و...هیتر.
بۆیە دایك قوتابخانەی گەورەی پێ دەگوترێت لەبەر ئەوەی یەكەم وێستگەی ژیانی هەمو مرۆڤایەتییە، بۆیە پیاو پێش ئەوەی هاوسەرگیری بكات، دەبێ بزانێت چ جۆرە كچێك بۆ هاوسەرگیری هەڵبژێرێت.
١ : قال رِسول الله (ص): (تَزَوَّجُوا الوَدُودَ الوَلودَ، فإني مُكَاثِرٌ بكم الأنبياءَ يومَ القيامةِ).
واتە: هاوسەرگیری لەگەڵ ئە ئافرەتانە بكەن كە میهرەبان و لێبووردەو نەرمونیانن و منداڵیان دەبێت (ئارەزووی منداڵبوونیان هەیە) .
۲ : قال رِسول الله (صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ): (تُنْكَحُ الْمَرْأَةُ لِأَرْبَعٍ: لِمَالِهَا، وَلِحَسَبِهَا، وَلِجَمَالِهَا، وَلِدِينِهَا، فَاظْفَرْ بِذَاتِ الدِّينِ تَرِبَتْ يَدَاكَ) رِواه البخاري مسلم .
واتە: خەڵكی لە پێناو چوار شت هاوسەرگیری دەكەن، یەكەم: لەپێناو سەروەت و سامانی، دووەم: لەپێناو ناوبانگی خۆی و بنەماڵەی، سێیەم: لەپێناو ڕوخسار وجوانی، چوارەم: لەپێناو دینداری. ئینجا پێغەمبەر(د.خ) فەرمووی: دینداری پێش بخەن، دەستی خۆتان دەبەنەوە. كەواتە مەرجی یەكەمتان دینداری بێ، ئەگەر سێ خاڵەكەی دیكەشی هەبێ، باشتر،بەڵام ئەگەر هەرسێ خاڵی پێشتری هەبێت و دینداری نەبێت، ئەوە هاوسەرگیرییەكی باش وبەختەوەرنابێ .
بۆیە دایك دەبێ بەلای كەمی ئەم خاڵە گرنگانەی هەبێت، بۆ ئەوەی ببێت بە دایكێكی نموونە:
١ : ئەو دایكەی كە خووی بەوەوە گرتووە بیبەری توون بكاتە چێشتەوە، كاتێك منداڵەكانی گەورە دەبن، حەزیان لە بیبەری توونە! كەواتە دایك دەبێت نەرمونیانیی ژیان فێری منداڵە چاوگەشەكانی بكات.
٢ : ئەو دایكەی كە ڕاهاتووە خوێی كەم بكاتە چێشتەوە، منداڵەكانی كە گەورەبوون، حەزیان لە چێشتی كەم خوێیە .
كەواتە دایك دەبێ منداڵەكەی فێری قەناعەت بكات بەو بەشەی لەژیاندا هەیەتی. گرنگ نییە چ تامێكی هەیە، گرنگ ئەوەیە لەزەت لەژیان ببینێت، دڵخۆشی بەهەبوون ودەوڵەمەندی نییە، بەڵكو بە ڕازیبوونە بەو بەشەی هەیتت .
٣ : ئەو دایكەی كە زەمی خەڵك دەكات و بە خراپە باسی هاوسەر و دراوسێ و خزم و ناسیاوەكانی دەكات، منداڵەكانی كە گەورەبوون، غەیبەت دەبێتە وێردی سەر زمانیان!
بۆیە دایك هیج كات نابێت غەیبەت و باسی خەڵكی دی بكات، بەتایبەتی لەپێش منداڵەكانی.
٤ : ئەو دایكەی بەسۆز و میهرەبانە لەگەڵ منداڵەكانی، كە گەورەبوون، میهرەبان دەبن!
ئەوانە دەبێ دایك منداڵەكانی لەسەر پەروەردەبكات و ڕاهێنانیان پێ بكات لەسەر سۆز و میهرەبانی و لێبوردەیی و قەبووڵكردنی بەرامبەر بۆ ئەوەی منداڵەكانی سوودمەندی وانەكانی ژیانی دایكیان بن.
٥ : ئەو دایكەی لەبەرچاوی منداڵەكانیەوە دزی دەكات، كە منداڵەكانی گەورە لابوون، دز دەردەچن! واتە هەركات دایك لەبازاڕ و دووكان، یان لەسەر پیكاب و عەرەبانەی گەڕۆكی نێو كۆڵانەكان دزی كرد، یان لە پێش چاوی منداڵەكانی دەستی كرد بە بەركی هاوسەرەكەی و بە نهێنی بڕە پارەیەكی دەرهێنا، كە بێ ئاگاو بێ ڕەزامەندیی هاوسەرەكەی دەیبات، ئەوە ڕاستەوخۆ منداڵەكانی بە بینینی ئەو هەڵسوكەوتە ناپەسەندانە ئەوانیش فێری دزی دەبن و زۆر بەزەحمەت دەتوانن واز لە دزیكردن بێنن .
٦ : ئەو دایكەی لەبەرچاوی منداڵەكانیەوە درۆ دەكات، كە منداڵەكانی گەورە بوون، درۆزن دەردەچن!
یەكێكی دی لەو ڕەفتارە خراپانەی منداڵ لە دایكیان فێری دەبن، درۆكردنە. ئەها كاتێك پیاو دەگەڕێتەوە ماڵ، لەبەر كارێكی خەراپ كە لەماڵ ڕووی داوە، ئەو ژنە دەست دەكات بە درۆكردن بۆ هاوسەرەكەی بۆ داپۆشینی ئەو كێشەو گرفتانەی ڕوویانداوە، بۆیە بەبینینی ئەم ڕەفتارانە منداڵەكە فێری درۆ دەبێت و كاتێك گەورە دەبێت و هەر پۆستێك وەربگرێت وببێت بە بەرپرسیاریش هەرخەریكی درۆكردن دەبێت لەگەڵ خەڵكی.
٨ : ئەو دایكەی كە نوێژ ناكات و لە نوێژەكانیدا كەمتەرخەمە، كە منداڵەكانی گەورە بوون، گرنگی و بەهای نوێژ نازانن و نایكەن!
لەمەشیان كە بەكەسێك دەڵێی بۆ نوێژ ناكەیت؟ یەكسەر دایك و باوكی دێتە پێش چاو و دەبینێت ئەوان نوێژیان نەكردووە، یەكسەر بیر لە بێ بەهایی نوێژدەكات و قسەكانی تۆی پێ گرنگ نییە .
٩ : ئەو دایكەی كە هەست بە چاودێریی خودا دەكات و درۆ ناكات و دزی ناكات و غەیبەت ناكات و قسەی خراپ ناكات و نوێژەكانی دەكات و لەچك دەكات، كە منداڵەكانی گەورە بوون، وەك ئەو دەبن، كەواتە ئێستە دەزانین كە كەسێكی ڕاستگۆ و چاك و خزمەتكاری خەڵكو لێبووردە دەبێ ئەوە بزانێ كە دایكێكی گەورە و میهرەبانی هەبووە و لە قوتابخانەیەكی نموونەیی دەرچووە، چونكە دایكێكی نموونەیی هەبووە.
١٠ : زۆر بە سادەیی
پەروەردەی منداڵ سەرەتا پێویستی بە پەروەردەی خودی دەروونی خۆتە، ئافرەت شوان و چاودێری منداڵەكانیەتی و بەرپرسیارە لێیان!
مەلا رەعد نووری ئۆمەربلی
كارگێڕ و وتەبێژی لقی هەولێری یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان