باڤارییه‌كان ئه‌نتۆنیان كردۆته‌ ئامانج

باڤارییه‌كان ئه‌نتۆنیان كردۆته‌ ئامانج

باڤارییه‌كان ئه‌نتۆنیان كردۆته‌ ئامانج
به‌پێى هه‌واڵى به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كان به‌ تایبه‌تى له‌ چه‌ند كاتژمێری رابردوو به‌ تایبه‌ت هه‌واڵى ئه‌وه‌ بلاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌وا ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلی و یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌مستردامی هۆله‌ندى ئه‌نتۆنى ده‌چێته‌ ریزى یانه‌ى بایرن میونخ، هه‌ر چه‌نده‌ یانه‌ى بایرن گرێبه‌ستى یاریزانى فه‌ره‌نسى یانه‌كه‌ى كۆمانى نوێ كردۆته‌وه‌، به‌ڵام یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ گرنگى به‌ گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌ به‌رازیله‌ ده‌دات بۆ ریزى یانه‌كه‌ى پێشووتریش بایرن ئاماده‌بوو بڕى 30ملیۆن یۆرۆ بداته‌ یانه‌كه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نتۆنى، جگه‌ له‌وه‌ش یانه‌ى ئه‌یاكس ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی پێ زۆر نییه‌ به‌رامبه‌ر ده‌ستبه‌رداربوون و داواى زیاتر ده‌كات، به‌ڵام تاكو ئێستا دیار نییه‌ له‌ داهاتوو ئیداره‌ى بایرن پاره‌ى زیاتر ده‌ده‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌و یاریزانه‌.
كارزان كانه‌بی

Top