دلۆڤان مه‌هدی له‌ خولى عێراق ئاسوده‌یه‌

دلۆڤان مه‌هدی له‌ خولى عێراق ئاسوده‌یه‌

دلۆڤان مه‌هدی له‌ خولى عێراق ئاسوده‌یه‌
یانه‌كانى به‌شدارى له‌ خولى نایابى عێراقی هه‌موو سالێك به‌ر له‌ده‌ستپێ:ى خوله‌كانى عێراقی چاویان له‌ سه‌ر ئه‌ستێره‌كانى تۆپى پێى یانه‌كانى كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن و به‌رگرى له‌ تیپه‌كانیان بكه‌ن، دلۆڤان مه‌هدی گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیی زاخۆ ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى ته‌له‌به‌ گرێبه‌ستى هه‌یه‌ و ئاستێكى به‌رزى پێشكه‌ش كردوه‌، له‌م باره‌شه‌وه‌ دلۆڤان مه‌هدی گۆلپارێزى یانه‌ى وه‌رزشیی ته‌له‌به‌ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: گرێبه‌ستم له‌گه‌ڵ ته‌له‌به‌ به‌رده‌وامه‌ و ئه‌مساڵ كێبڕكێ ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ یانه‌كانى ترى به‌شدار له‌ خولى عێراقی، چاومان له‌وه‌یه‌ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین، زۆریش ئاسوده‌م له‌گه‌ڵ یانه‌ى ته‌له‌به‌ و رێزى زۆرمان ده‌گیرێ له‌لایه‌ن هانده‌رانى یانه‌كه‌ و هیچ جیاوازییه‌كمان پێ ناكرێ، منیش ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت خزمه‌ت به‌ وه‌رزش و یانه‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به‌ سه‌ربه‌زرییه‌وه‌ له‌ یاریگاكان بێنه‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌كو گۆڵپارێزكى كوردیش شانازی ده‌كه‌م كه‌وا له‌ تیپێكى گه‌وره‌ى وه‌كو یانه‌ى ته‌له‌به‌ شه‌ره‌فی پارێزه‌رى تۆڕى ئه‌و یانه‌یه‌م پێ سپێدراوه‌ ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت خزمه‌تیان ده‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ى ناوى خۆمان به‌رز بكه‌ینه‌وه‌ له‌ ئاسمانى وه‌رزشیی عێراقی، تاكو ئێستاش هیچ گرفتێكم نییه‌ و خولى ئه‌مساڵى عێراقیش جیاوازه‌ و یانه‌كان به‌هێزن و خاوه‌نى یاریزانى پیشه‌گه‌رى زۆرن، یانه‌ى ته‌له‌به‌ش یانه‌یه‌كى به‌هێزه‌ و كێبڕكێ ده‌كات له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌كانى ترى به‌شدار له‌ خولى نایابى یانه‌كانى عێراقی.
كارزان كانه‌بی

Top