ئاراممیر ده‌گه‌رێـته‌وه‌ نێو یاریگاكان

ئاراممیر ده‌گه‌رێـته‌وه‌ نێو یاریگاكان

ئاراممیر ده‌گه‌رێـته‌وه‌ نێو یاریگاكان
ئارام ساڵح ناسراوه‌ به‌ ئاراممیر یه‌كێك له‌ زۆرانبازه‌ به‌تواناكانى كوردستان و ووڵاتى روسیا دوای دوو ساڵ له‌ دووركه‌وتنه‌وه‌ى له‌ یاریگاكانى زۆرانبازی جارێكى تر له‌ حه‌له‌به‌ى یاری كردن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ جارێكى تر به‌ ئاڵاى كوردستان سه‌ركێشى له‌ سه‌ر ئه‌نجامى گه‌وره‌ بكات له‌ پاڵه‌وانێتى یاریزانانى ئه‌وروپا، له‌م باره‌شه‌وه‌ ئارام ساڵح بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: من وازم له‌ وه‌رزش نه‌هێناوه‌ ته‌نیا وازم له‌ زۆرانبازی هێنابوو به‌هۆى ئه‌و پێكانه‌ى له‌ ئه‌ژنۆم دووچارم هاتبوو، به‌ڵام وه‌كو راهێنه‌ر به‌رده‌وام بوویمه‌ له‌ یارى هونه‌ری جه‌نگ و هێزى له‌ش له‌ مۆسكۆ، گوتیشى" زۆر له‌ هانده‌ره‌كانم پرسیاری گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كردم، منیش بیری یاریگاكانى زۆرانبازیم ده‌كرد، بۆیه‌ بڕیارمدا بگه‌رێمه‌وه‌ و ئێستا ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كان ده‌كه‌م بۆ به‌شدارى كردن له‌ پاڵه‌وانێتى ئودار له‌ مۆسكۆى پایته‌ختی روسیا.
كارزان كانه‌بی

Top