كاوه حه‌سۆ دوو ئه‌ركی پێ سپێردراوه
كاوه حه‌سۆ دوو ئه‌ركی پێ سپێردراوه
كاوه حهسۆى گۆڵپارێزى پێشووى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر و یه‌كێك له گۆڵپارێزه به‌تواناكانى كوردستانى رۆژئاوا و ناوێك دیار له وه‌رزشیی تۆپى پێى سوریا، ماوه‌یه‌كى چه‌ند سالێكه وه‌كو په‌نابه‌رێكى كورد له وولاتى هۆله‌ندا نیشته‌جێیه و ده‌ستى به وه‌رزش كرده‌وه، بۆ ئه‌مساڵ گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ یانه‌ى viteesan پله دووى ئه‌و وولاته كردوه و به‌رگرى له تۆرى ئه‌و یانه‌یه ده‌كات، له‌م باره‌شه‌وه كاوه حه‌سۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئه‌مساڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ى viteesan پله دووى خولى یانه‌كانى هۆله‌ندا گرێبه‌ستم كردوه، ماوه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌م بۆ ماوه‌ى یه‌ك ساڵه جگه له یانه‌كه كارگێڕى تیپه‌كه بڕیارى داوه له ئه‌كادیمیاى تیپه‌كه‌ش وه‌كو راهێنه‌رى گۆڵپارێز كاربكه‌م بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین سوود به یانه‌كه بگه‌ینم و بتوانم گۆڵپارێزى باش بۆ یانه‌كه دروست بكه‌م، كاوه گوتیشى: چه‌ندین گرێبه‌ستى تریشم هه‌بووه له یانه‌كانى تر‌ى هۆله‌ندا، به‌ڵام یانه‌ى viteesan پله‌ى ئه‌وان له هه‌مووى به‌رزتر بووه، جگه له‌وه‌ش ئه‌و ئه‌كادیمیا زۆر گه‌وره‌یه و چه‌ندین گۆڵپارێزى به‌توانا به‌رهه‌م ده‌یهێنت بۆ تیپه گه‌وره‌كانى ئه‌وروپا به تایبه‌تى وو‌ڵاتى هۆله‌ندا و یانه گه‌وره‌كانى ئه‌و ووڵاته، ده‌مه‌وێ له رێگه‌ی ئه‌و ئه‌كادیمیایه زیاتر په‌ره به كارى راهێنه‌رى خۆشم بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین ئه‌زموون كۆبكه‌مه‌وه بتوانم ببمه راهێنه‌رێكى سه‌ركه‌وتوو په‌ره به‌تواناكانى خۆم بده‌م و بتوانم كارى گه‌وره له‌و یانه‌یه بكه‌م، گوتیشى " وه‌كو گۆڵپارێزێكى كوردیش ده‌مه‌وێ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌م ئاست و ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنین و زیاتر ناوى خۆم به‌رز بكه‌مه‌وه.
كارزان كانه‌بی