پەستی و خەمۆكی لە قوتابیانی زانكۆدا

پەستی و خەمۆكی لە قوتابیانی زانكۆدا

لەگەڵ ئەوەی كە چوونە زانكۆ گۆڕانێكی گەورەیە لە ژیانی قوتابی و پڕە لە ئەزموونی نوێ، بەڵام گەلێك قوتابی پاش چوونە زانكۆ دوچاری گرفتی دەروونی دەبنەوە. لێكۆڵینەوەكانی بەریتانی و كەنەدی گەیشتوونەتە ئەم ئەنجامەی كە سێیەكی قوتابیانی زانكۆ لە ساڵی یەكەمی خوێندندا دوچاری پەستی، یان خەمۆكیی مامناوەندی، یان توند دەبن بەتایبەتی قوتابییە گۆشەگیر و دوورەكۆمەڵەكان. تەنیابوونی قوتابی Loneliness فاكتەرێكی بەهێزە بۆ تووشبوون بە گرفتی جەستەیی و دەروونی، پسپۆران ئاماژەیان بەمە كردووە كە زیانەكانی ژیانی تەنیایی قوتابی لە زیانە تەندروستییەكانی قەڵەوی مەترسیدارترن. هۆكاری بایۆلۆژی و دەروونی و كۆمەڵایەتی ڕۆڵیان لە ئەگەری تووشبوون بە پەستی یان خەمۆكی هەیە، بۆنموونە دووركەوتنەوە لە ماڵ، بارگرانیی ئەكادیمی و ئەركی كۆرسەكانی خوێندن، هەروەها پەیوەندی نوێ لەگەڵ هاوڕێی نوێدا. كۆمەڵایەتی بوونی قوتابی و بەشداریكردنی لە هەموو چالاكییەكانی زانكۆ هاندەرێكی باشە بۆ باری دەوونی و خۆپاراستن لە گۆشەگیری و ئەگەری تووشبوون بە پەستی یان خەمۆكی.

 

Top