بۆچی بەردەوام هەست بە تێنووبوون دەكەیت؟

بۆچی بەردەوام هەست بە تێنووبوون دەكەیت؟

 

  هەستكردن بە تێنووبوون دوو جۆری هەیە، یەكەم: تێنووبوونی لە ڕادەبەدەر Polydipsia كە بریتییە لە هەستكردن بە پێویستیی بۆ خواردنەوەی بڕی زیادی ئاو و شلە، لەگەڵ ئەمەشدا هەستی تێنووبوون هەر دەمێنێت. دووەم: وشكبوونی دەم و قوڕگ یان هەستكردنی توند بە تێنووبوون Extreme thirst كە هاوكاتە لەگەڵ وشكبوونی زمان و لێوەكان و گرفت لە قووتدان و قسەكردندا. هۆكارەكانی بەردەوام تێنووبوون بریتین لە: نەخۆشیی شەكرە كە باوترین هۆكاری زیاد تێنووبوونە، كەمخوێنی، زیادبووی ئاستی هۆرمۆنی كۆرتیسۆل Cortisol لە لەشدا لە ئەنجامی زیاد كاركردنی توێكڵی گلاندەكانی ئەدرینالی سەر گورچیلەكان، دووگیانی، جگەرەكێشان كە دەبێتە ئەگەری كەمبوونەوەی دەردانی لیكی دەم كە هۆكارە بۆ وشبكوونی دەم و هەستكردن بە تێنووبوون، كەم خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی، ونكردنی شلەی لەش Dehydration بە هۆی سكچوون یان ڕشانەوە یان ئارەقەكردن، پەككەوتنی گورچیلە كە جگە لە هەستكردنی بەردەوام بە تێنووبوون هاوكاتە لەگەڵ سەرئێشە و هێڵنج و كەمبوونەوەی توندی ئارەزووی خواردندا.

 

Top