بۆن و بەرام بۆ بۆنە و یادەكان

بۆن و بەرام بۆ بۆنە و یادەكان

ئەگەرچی لە وەرزی سەرمادا، بۆن و بەرامەكان هێندە كاریگەرییان نابێت، بەڵام هەر پێویستە بۆن بەكار بهێنێت، بەهۆی ئەوەی لە كەشی سەرمادا بۆن بڵاو نابێتەوە و تەنیا لە نزیكی خۆتەوە دەبێ، بە تایبەت لە بۆنە و ئاهەنگەكاندا، بۆن گرنگە بۆ خانمی بووك، یان ئەوانەی لەگەڵ بووكەخاندا دەبن، تا كەشێكی جوان و بۆنی خۆش بە شوێنەكە ببەخشن، ماركەی ئیستی لاودەر، بۆنێكی ڕۆژهەڵاتی ئامادە كردووە، كە لەگەڵ كەشوهەوای ئاهەنگەكاندا دەگونجێت، بۆنەكەی لە نێوان بیبەر و ڤانێلا دروست كراوە، كە گەرمی و هێز دەبەخشن، لویس ڤیتۆن بۆنی گوڵی ڕۆمانسی و خانمایەتی ئامادە كردووە كە گوڵی سەوسن و سامباك و یاسمینن، ئیڤ سان لۆران، بۆنی كەكاو و یاسمین و توێكڵی پرتەقاڵی بەكارهێناوە، كە سەرنجڕاكێشە و ناسكە، ماركەی چلۆی، بۆنی گورد و میمۆزا و گەڵای برنجی تێكەڵ كردووە، تا بۆنێكی نایابی لێ پێكبێت، ماركەی دیۆر، گەردیلەی نشێوەكان و فاونیا و سەوسەنی تێكەڵی كردووە، كە بۆ ماوەیەكی زۆر دوای بۆنە و ئاهەنگەكانیش دەمێنێتەوە، تۆم فۆرد بۆنی دار و بیبەر و داری ئەبنووسی ئەفریقی و گەڵای گوڵی بەكارهێناوە، تا بۆنێكی ناسك و فرێش بۆ بۆنە و یادەكان دروست بكات.

 

Top