گەورەترین كتێبخانە لە جیهاندا

گەورەترین كتێبخانە لە جیهاندا

كتێبخانەی شێخ محەمەد بن ڕەشیدە لە میرنشینی دوبەی كە تێچووی كتێبخانەكە یەك ملیار درهەم (نزیكەی 272 ملیۆن دۆلار) بووە، كتێبخانەی محەمەد بن ڕەشید بە هەر حەوت نهۆمەكەیەوە، ناوەڕۆكی زانستی زەبەلاحی تێدایە، كە پێكهاتووە لە زیاتر لە یەك ملیۆن و ١٠٠ هەزار كتێبی كاغەزی و دیجیتاڵی بە زمانی عەرەبی و زمانەكانی دیكە، زیاتر لە ٦ ملیۆن تێزی زانستی، نزیكەی ٧٣ هەزار پارچەی مۆسیقا، ٥٧ هەزار ڤیدیۆ، نزیكەی ١٣ هەزار بابەت، هەروەها كتێبخانەكە زیاتر لە 5000 كاغەزی مێژوویی و ئەلیكترۆنیی وەك ئەرشیف بۆ ماوەی 325 ساڵ و نزیكەی 35 هەزار ڕۆژنامەی كاغەزی و ئەلیكترۆنی لە ناوچە جیاوازەكانی جیهان و نزیكەی 500 كۆكراوەی دەگمەن لەخۆدەگرێت.

 

Top