بۆ زانیاریت، پۆلێنكردنی ئەستێرەكان
بۆ تێگەیشتن و ناسینەوەی ئەستێرەكان، زانست وەك هەموو شتێكی دیكە پێویستی بە پۆلێنكردنیان هەبوو، بۆ ئەوەش چەند مەرج و پێوەرێكیان دانا تا بتوانین ئەستێرەكانی پێ پۆلێن بكەین، بە پێی خەمڵاندنی ئاژانسی بۆشاییگەری ئەوروپا بێت، گەردوون یەك تریلیۆن ئەستێرەی تێدایە، بێگومان ئەوە ژمارەیەكی زۆر گەورەیە، سیستمی مۆرگان كینان (هەردوو سیستەمی هارڤارد و یێركس تێكەڵ كراوە) بۆ پۆلێنكردنی ئەو ئەستێرانە، دانراوە، سیستمی هارڤارد تاك ڕەهەندییە و ئەستێرەكانی تەنیا بەپێی پلەی گەرمای سەر ڕووی ئەستێرەكە پۆلێن دەكرد، بۆ ئەوە حەوت جۆر ئەستێرەی دانا و هەموو ئەستێرەكانی گەردوون دەبێ یەك لەو حەوت جۆرە بێت. پیتەكانی O، B، A، F، G، K، M بۆ ناونانیان دانرا. ئەوانەی لە جۆری O بن ئەوا پلەی گەرمای سەر ڕوویان دەگاتە ٥٠ هەزار پلەی كلڤن، هەرچی جۆری M بێ دەگاتە ٧٥٠٠ پلەی كلڤن. هەرچی سیستمی یێركس بوو، بە پێی پلەی گارما و تینی درەوشانەوەی (شەوق) ئەستێرە، ئەستێرەكانی پۆلێن دەكرد، ئەویش لەبەرئەوەی قەبارەی ئەستێرەكان جیاوازن و هەریەكەیان لە تەمەنێكدایە.