دەرمانی Glyphosate

دەرمانی Glyphosate

توێژینەوەیەكی نوێ دەریدەخات دەرمانی   گیاكوژێكی بەربڵاوە، دەبێتە هۆی هەوكردنی درێژخایەنی مێشك و زووتوشبون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر لە مشكەكاندا، تەنانەت دوای بەركەوتنی كورتخایەنیش بە دەرمانەكە، هەر دەبێتە هۆی هەوكردن و زیانی دەماری، هەروەها دڵەڕاوكێ و مردنی پێشوەختە. توێژینەوەكە دەریخستووە كە میتابۆڵیزمی گلایفۆسات (glyphosate) ترشی aminomethylphosate لە شانەكانی مێشكدا كۆ دەكاتەوە، ئەمەش نیگەرانیی زۆری دروست كردووە سەبارەت بە سەلامەتی مرۆڤ. توێژەران جەخت لەسەر پێویستیی لێكۆڵینەوەی زیاتر دەكەنەوە لە ڕۆڵی دەرمانی glyphosate لە نەخۆشییەكانی تێكچوونی دەماری و كاریگەریی لەسەر تەندروستی بە گشتی. ئەم دەرەنجامانە بەرەنگاری ئەو گریمانانە دەبنەوە سەبارەت بە سەلامەتیی دەرمانەكە و، مەترسییەكانی بۆ تەندروستیی مێشك دەردەخەن.

Top