گواردیۆلا داواى یاریزانێكى مه‌درید ده‌كات
گواردیۆلا داواى یاریزانێكى مه‌درید ده‌كات
هه‌ر چه‌نده تاكو ئێستا رۆیشتنى یاریزانى به‌رازیلی و یانه‌ى ریال مه‌دریدی ئیسپانى ڤینیسۆس جۆنیۆرى هێرشبه‌رى یانه‌ى شاهانه تاكو ئێستا یه‌كلاى نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام چه‌ند یانه‌ك له هه‌وڵى ئه‌وه‌ن له ئه‌گه‌رى نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى بیگوازنه‌وه بۆ ریزى یانه‌كه‌ى، رۆژنامه‌ى زه سه‌نى به‌ریتانى ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه كه‌وا یانه‌ى مان سیتى له سه‌ر داواى پیپ گواردیۆلاى راهێنه‌رى یانه‌كه‌ى ده‌یه‌وێت ئه‌و هه‌وڵه بدات و خۆى تاقی بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى هێلى هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى پێ پڕ بكاته‌وه به‌تایبه‌تى له‌م وه‌رزه ئاستى به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز بۆته‌وه، ڤینیسۆس جۆنیۆر تاكو ئێستا به‌فه‌رمى گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێ نه‌كردۆته‌وه و داواى زیادكردنى مووچه‌كه‌ى له ئیداره‌ى یانه‌ى ریال مه‌درید كردوه، به پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كه‌ش گواردیۆلاى راهێنه‌رى راسته‌وخۆ قسه‌ى له‌گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رى كاره‌كانى ئه‌و یاریزانه كردوه، ئیداره‌ى یانه‌ى مان سیتى به‌هۆى رۆیشتنى چه‌ند یاریزانێكى وه‌كو ره‌حیم ستیرلینگ و فیران تۆریس هه‌وڵده‌دات ئه‌و یاریزانه بگوازێته‌وه، چونكه پیپی راهێنه‌ر داواى له یانه‌كه كردوه ئه‌و یاریزانه‌ى بۆ بگوازنه‌وه، ڤینیسۆس داواى به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه‌كه‌ى كردوه بۆ 9ملیۆن یۆرۆ بۆ سالێك، به‌ڵام ئیداره‌ى یانه‌ى شاهانه په‌سه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ى نه‌كردوه ، ڕه‌نگه له ئه‌گه‌ری نوێ نه‌كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ى چه‌ندین یانه‌ى تریش له خوله جیاوازه‌كان بێنه سه‌ر هێل بۆ گواستنه‌وه‌ى بۆ خوله‌كانى تر‌ى ئه‌وروپی.
كارزان كانه‌بی