لێڤاندۆڤێسكی به‌ باشترین یاریزانى جیهان ده‌ستنیشانكرا

لێڤاندۆڤێسكی به‌ باشترین یاریزانى جیهان ده‌ستنیشانكرا

لێڤاندۆڤێسكی به‌ باشترین یاریزانى جیهان ده‌ستنیشانكرا
بۆ ساڵى دووه‌م له‌ سه‌ر یه‌ك له‌ مه‌راسیمى ساڵانه‌ى فیفا بۆ ده‌ستنیشانكردنى باشترینه‌كانى ساڵ له‌ وڵاتى سویسرا و له‌ شاری زیورخ خه‌ڵاتى باشترینه‌كانى ساڵ له‌ سه‌ر ئاستى پیاوان و ئافره‌تان ده‌ستنیشانكرا ، له‌ ئاستى پیاوان كه‌ كێبڕكێ له‌ نێوان هه‌ریه‌ك له‌ یاریزانان لێڤاندۆڤێسكی و لیونێل میسى و محه‌ممه‌د سه‌لاحی هێرشبه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى میسر و یانه‌ى لیڤه‌رپوول بوو، له‌م كێبڕكێیه‌ش رۆبێرت لێڤاندۆڤێسكی ئه‌ستێره‌ى هه‌ڵبژارده‌ى پۆڵه‌ندا و یانه‌ى بایرن میونشنی ئه‌ڵمانى بۆ جارى دووه‌م له‌سه‌ر یه‌ك خه‌ڵاتى زه‌ بێستى بۆ دیارى كردنى باشترین یاریزانى ساڵى به‌ده‌ستهێنا وه‌رزى رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى 41گۆڵى تۆماركردبووله‌ خولى بۆندس لیگی ئه‌ڵمانى، له‌ سه‌ر ئاستى هانده‌رانیش خه‌ڵاتى باشترین هانده‌ر به‌ هانده‌رانى فێنله‌ندا و دانیمارك درا له‌ یۆرۆی 2020، خه‌ڵاتى باشترین گۆڵپارێزیش بۆ ئیدوارد مێندی گۆڵپارێز یانه‌ى چێلسى بوو، له‌ سه‌ر ئاستى راهێنه‌رانیش تۆماس توخێل راهێنه‌رى یانه‌ى چێلسى ئینگلیزی وه‌كو باشترین راهێنه‌رى ساڵى 2021 ده‌ستنیشانكرا.
كارزان كانه‌بی

Top