دێمبێلی له خوله‌كانى ئینگلته‌را و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا داوا كراوه
دێمبێلی له خوله‌كانى ئینگلته‌را و ئیتالیا و فه‌ره‌نسا داوا كراوه
به هۆى نه‌گه‌یشتنه رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئیداره‌ى تازه‌ى یانه‌ى بارسێلۆناى ئیسپانى،عوسمان دێمبێلی هێرشبه‌رى یانه‌كه‌ى هه‌رێمى كاتالۆنیا و هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا بڕیارى داوه ریزى یانه‌كه جێ بهێلێت و چیتر به درێسى یانه كاتالۆنیه‌كه‌وه نه‌بینرێ ئه‌مه‌ش دواى كۆتایی هاتنى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه، به پێێ هه‌واڵى چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له یانه‌ى بارساش، عوسمان دێمبێلی به ئیداره‌ى یانه‌ى بارساى گوتوه كه گرێبه‌سته‌كه‌ى نوێناكاته‌وه له‌گه‌ڵیان و كۆتایی ئه‌م وه‌رزه بڕیارێكى قورس ده‌دات، هۆكاره‌كه‌شى بۆ ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌سته‌واره‌ى بارسا پێشكه‌شى كردوه ناوبراو پێ رازی نییه، پێش بینش ده‌كرێ له‌م زستانه عوسمان تیپه‌كه بێ هێرشبه‌ر نه‌هێلێته‌وه تاكو كۆتایی ئه‌م وه‌رزه به‌رده‌وام بێ و له گواستنه‌وه‌ى زستانه‌ش بێ ده‌نگی هه‌ڵده‌بژێرێ، هۆكارى قبول نه‌كردنی ده‌سته‌واره‌ى بارساش، دێمبێلى له ئێستادا له چه‌ندین یانه‌ى گه‌وره‌ى ئه‌وروپا گرێبه‌ستى پێشكه‌ش كراوه به تایبه‌تى له خولى ئینگلیزی هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى لیڤه‌رپوول و چێلسى و مان یوناییتد و تۆتنهام و نیوكاسل، له خولى ئیتالیاش یانه‌ى یۆڤێنتۆس داواى ئه‌و یاریزانه فه‌ره‌نسییه‌ى كردوه، ده‌نگۆى گواستنه‌وه‌شى هه‌یه بۆ ووڵاته‌كه‌ى خۆى كه فه‌ره‌نسایه له ریزى یانه‌ى پاریس بۆ پڕ كردنه‌وه‌ى شوێنى مپاپێ ئه‌ستێره‌ى یانه فه‌ره‌نسییه‌كه، به‌پێى هه‌واڵى میدیاكانى نزیك له یانه‌ى بارسا عوسمان داواى 200ملیۆن یۆرۆى كردوه له یانه‌كه‌ى بۆ پێنج وه‌رز یارى كردن، له ئێستاشدا ئه‌و یاریزانه بۆته جێگاى متماته‌ى چاڤی راهێنه‌ره لاوه‌كه‌ى بارسا.
كارزان كانه‌بی