سه‌یدسادق گرفتى كه‌مى یاریزانى هه‌یه‌

سه‌یدسادق گرفتى كه‌مى یاریزانى هه‌یه‌

سه‌یدسادق گرفتى كه‌مى یاریزانى هه‌یه‌
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى سه‌ید سادق ئه‌م وه‌رزه‌ جیاواز له‌ وه‌رزه‌كانى تر ئاست و ئه‌نجامى تاڕاده‌یه‌ك باشه‌ و راهێنه‌رى یانه‌كه‌ش ده‌یه‌وێت له‌ قۆناغی دووه‌م ئاست و ئه‌ نجامى تیپه‌كه‌ باشتر بكات، ئامانجی یانه‌ى سه‌ید سادق له‌م وه‌رزه‌ ڕكابه‌رى كردنى سه‌رجه‌م یانه‌كانى كوردستانه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئاست و ئه‌نجامى شایسته‌ پێشكه‌ش بكات، له‌م باره‌شه‌وه‌ ره‌مزی ساڵح راهێنه‌رى یانه‌ى سه‌ید سادق بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ قۆناغی دووه‌مى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئاست و ئه‌نجامان باشتر بێت، گوتیشى گرفتى سه‌ره‌كی ئێمه‌ كه‌می یاریزانه‌ له‌ تیپه‌كه‌مان، بۆیه‌ قۆناغی دووه‌م زه‌حمه‌ت ده‌بێت، بۆیه‌ هه‌وڵ ده‌ده‌ین سێ بۆ چوار یاریزان بهێنین، به‌ڵام ناتوانین یاریزانى پیشه‌گه‌ر بهێنین، چونكه‌ دوو یاریزانمان هه‌یه‌، قۆناغی دووه‌م یانه‌كان زیاتر خۆیان ماندوو ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ ریزبه‌ندى یانه‌كان زیاتر بچنه‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وه‌ى له‌توانامان بێت بۆ سه‌رخستنى یانه‌ى سه‌ید سادق ئه‌نجامى ده‌ده‌ین، یاریزانه‌كانیشمان روحیه‌تى ئه‌وه‌یان تێدایه‌ بتوانن ئاست و ئه‌نجامى دڵخۆشكه‌ر به‌ده‌ست بهێنین، یارى بۆ یارى ئاستمان باشتر ده‌بێت، له‌ 14 هه‌فته‌ى رابردووى خوله‌كه‌ش یانه‌ى سه‌ید سادق خاوه‌نى 6 سه‌ركه‌وتن و چوار شكست و چوار یه‌كسان بوونه‌ و خاوه‌نى 22خاڵه‌ له‌ ریزبه‌ندى یانه‌كان له‌ خانه‌كانى پێشه‌وه‌ نزیكه‌، هه‌موو هه‌ولێكیان له‌م وه‌رزه‌ كێبڕكێ كردنه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یانه‌ به‌شداربووه‌كانى خوله‌كه‌.
كارزان كانه‌بی

Top