تێنسزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى نوێ بوونه‌وه
تێنسزانانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى نوێ بوونه‌وه
به‌مه‌به‌ستى ئاماده‌كاری بۆ به‌شدارى كردن له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراقی و یانه‌كانى عه‌ره‌بی ،ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌فه‌رمى گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كچه تێنسزانانى تیپى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كه‌ى نوێ كرده‌وه، ئامانج له نوێ كردنه‌وه‌ى گرێبه‌سته‌كه‌ش گرینگی دانى زیاتره به تیپه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى پێشبڕكێ زیاتر بكه‌ن له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى نازناوه‌كان له داهاتوودا، له‌م باره‌شه‌وه به‌لێن عوسمان راهێنه‌رى تیپى تۆپى سه‌رمێزى كچانی یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌فه‌رمى گرێبه‌سته‌كانمان له‌گه‌ڵ چوار كچه یاریزانى تیپه‌كه‌مان نوێ كردۆته‌وه بۆ یه‌ك ساڵ و به شێوه‌ى مووچه‌یه، به‌لێن گوتیشى" بڕیاره یاریزانى پیشه‌گه‌ریش بهێنین بۆ پاڵه‌وانێتى كوردستان و عێراق و ووڵاتانى عه‌ره‌بی، هه‌ر پاڵه‌وانیه‌تیه‌ك بكرێ بۆ ئه‌مساڵ به‌شدار ده‌بین، ئامانجمان به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى شایسته‌یه له‌م ساڵدا، جگه له‌وه‌ش ناوی پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له ناو یانه‌كانى كوردستان و عێراق به گه‌وره‌یی بهێلینه‌وه.
كارزان كانه‌بی