تاكه‌ هیواى من ئه‌وه‌یه‌ بتوانم به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى بكه‌م

تاكه‌ هیواى من ئه‌وه‌یه‌ بتوانم به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى بكه‌م

دێرین به‌ختیار یاریزانى گۆره‌پان و مه‌یدانى یانه‌ى سیروانى نوێ
تاكه‌ هیواى من ئه‌وه‌یه‌ بتوانم به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى بكه‌م
شارى سلێمانى هه‌موو كات به‌وه‌ ناوى ده‌كردوه‌ كه‌ له‌ یارییه‌كانى گۆڕه‌پان ومه‌یدان پێشه‌نگ بووه‌ له‌ دروست كردنى چه‌ندین یاریزانى به‌توانا له‌سه‌ر ئاستى هه‌رێمى كوردستان و بگره‌ له‌ عێراقیش، یانه‌ى سیروانى نوێش یه‌كێكه‌ له‌و یانانه‌ى كه‌ به‌رده‌وام هه‌وڵى پێگه‌یاندنى یاریزانانى ئاسته‌كانى ته‌مه‌ن بووه‌، یه‌كێك له‌ یاریزانه‌ به‌تواناكانى یانه‌كه‌ش دێرین به‌ختیار-ه‌ یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌و ماوه‌یه‌كه‌ له‌ یارییه‌كانى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌تایبه‌ت له‌ڕأكردنى 100مه‌تری و یه‌ك بازى به‌شداره‌ و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى باشه‌ ناوبراو له‌ دایك بووى ساڵى 2003ى شارى سلێمانیه‌ ئێمه‌ش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ند پرسیارێكمان لێ كرد ئه‌وه‌یش به‌مجۆره‌ وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى گۆڤارى گوڵانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌:كارزان كانه‌بی
*له‌ نێوان ئه‌م هه‌موو یارییه‌ چۆن بوو به‌ یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان ئاشنا بوویت؟
- حه‌زی منداڵیم بوو رۆژێك بێت ئه‌و به‌هره‌ى هه‌مه‌ خۆم تێدا بدۆزمه‌وه‌، چونكه‌ و حه‌زو و ئاره‌زووی خۆمه‌.
* ئاستى یارى گۆڕه‌پان ومه‌یدان چۆن ده‌بینى له‌سه‌رئاستى كوردستان به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ؟
- له‌ ئێستادا هه‌موومان ده‌بینین نه‌ك یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان، به‌ڵكو یارییه‌كانى تر هه‌م كه‌من له‌ ئێستادا ئه‌ویش ده‌گرێته‌وه‌ بۆ بارودۆخى ئێستا كه‌ وه‌كو پێویست نییه‌، هه‌م نه‌خۆشیی كڕۆنا واى كردوه‌ په‌ره‌ به‌ یارییه‌كان نه‌درێت له‌ كوردستان.
*ئه‌ى له‌ شار سلێمانى له‌ چ ئاستێكه‌دا ده‌یبینى ؟
-له‌سه‌ر ئاستى پارێزگاى سلێمانى ئاستى یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان زۆر پێشكه‌وتووه‌، چونكه‌ له‌لایه‌ن یانه‌كانه‌وه‌ گرنگى زۆرى پێ ده‌درێت له‌ چاو یارییه‌كانى تر، چونكه‌ یاریزانانى یانه‌كان ئه‌نجامیان به‌رچاو بووه‌.
*پێت باشه‌ چى بكرێت ، بۆبه‌ره‌ووپێشبردنى ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان بۆ ئه‌وه‌ى بگاته‌ ئاستێكى به‌رز؟
-هیوادارم په‌ره‌ى باشى پێ بدرێت و ببینین یاری گۆڕه‌پان و مه‌یدان یارییه‌كى تاكى پێویسته‌ و شتى باشى بۆ ئه‌نجام بدرێت، چونكه‌ له‌ كوردستان زۆر په‌ره‌ به‌ یارى تۆپى پێى و یارییه‌ كۆمه‌ڵه‌كان ده‌درێت، بۆیه‌ وا باشتره‌ په‌ره‌ به‌ گۆڕه‌پان و مه‌یدان بدرێت، چونكه‌ یارى تاكه‌ و یاریزانى باشى هه‌یه‌ كه‌ زۆر له‌ یاریزانى كورد له‌ ریزى هه‌ڵبژارده‌ى عێراقن.
* ئه‌م یارییه‌ بۆ كچان قورس نییه‌؟
-خه‌ونێكى منداڵَیم بوو ئه‌ویش ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر هێز و تواناى خۆم.
*خه‌ونى تۆ له‌ ئێستادا چیه‌؟
-خه‌ونى من له‌ ئێستادا وه‌كو یاریزانێك به‌شدارى پاڵه‌وانێتى ده‌ره‌وه‌ بكه‌م چ خولى عه‌ره‌بی بێت یان ئۆلمپیاد و جیهانى بێت.
*چۆن بوو یانه‌ى سیروانى نوێت هه‌ڵبژارد؟
-یانه‌ى سیروانى نوێ یه‌كه‌م یانه‌ بوو كه‌ بتوانم بێمه‌ ئه‌و یانه‌یه‌ و په‌یوه‌ندی پێوه‌ بكه‌م و سوپاسى پاڵپشتیان ده‌كه‌م و ببمه‌ یه‌كێك له‌ یاریزانه‌كانى ئه‌و یانه‌یه‌.
* باشترین ئه‌نجامه‌ باشه‌كانت چین وه‌كو یاریزانێك ؟
-باشترین یاریزانى 100مه‌تری و یه‌ك باز و یه‌كه‌مى كوردستان و عێراق و پێوانه‌ى خۆم شكاندوه‌ و ئاستى زۆر باشم هه‌بووه‌، پله‌ى دووه‌م له‌ راكردنی 100م پاڵه‌وانێتى تازه‌پێگه‌یشتوانى عه‌ره‌بی له‌ تونس.
*جگه‌ له‌ یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان چ یارییه‌كى تر ئه‌نجام ده‌ده‌ى؟
-ته‌نیا له‌ یارى گۆڕه‌پان و مه‌یدان به‌رده‌وانن هه‌تا بتوانم هه‌وڵى ئه‌وه‌ ده‌ده‌م بگه‌م به‌ خونه‌كانم له‌م یارییه‌ و به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ بكه‌م پشتیوان به‌خواى گه‌وره‌.
* هیواو ئاواتت وه‌كو وه‌رزشكارێك ؟
-هیواو و ئاواتی من بوونى ئه‌و كه‌سانه‌یه‌ كه‌ پاڵپشتمنن، تایبه‌ت خێزانه‌كه‌م زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م كه‌ ئه‌وان وام لێ ده‌كه‌ن به‌رده‌وامبم و ببم به‌خاوه‌نى ئه‌و خه‌ونه‌ى هه‌مه‌ به‌دی بهێنم له‌ داهاتوودا.
*خانه‌واده‌كه‌ن رێگرێت لێ ناكه‌ن له‌ وه‌رزش كردنت ؟
-نه‌خێر رێگریم لێ ناكه‌ن، چونكه‌ كاتى خۆم ته‌رخان كردووه‌ بۆ خوێندن و وه‌رزشه‌كه‌م.
*یانه‌ى سیروانى نوێ هاوكاریتان ده‌كه‌ن؟
-ده‌ست خۆشى له‌ كارگێڕى یانه‌كه‌م و راهێنه‌ره‌كه‌م و هاورێیه‌كانم ده‌كه‌م هه‌میشه‌ هاوكار و پاڵپشت بووینه‌.
*له‌ئێستادا به‌رنامه‌ت چیه‌ وه‌كو یاریزانێك ؟
-هه‌موو هه‌ولێكم ئه‌وه‌یه‌ بتوانم ئه‌نجامێكى باشتر به‌ده‌ست بهێنم و بگه‌مه‌ ئاستێكى به‌رز بۆ ئه‌وه‌ى به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌كانى ده‌ره‌وه‌ بكه‌م.
*كێشه‌و گرفتان چیه‌ له‌م یارییه‌ ؟
-وه‌كو یانه‌ هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه‌ و هاوكارى باش ده‌كرێن.
* هیواو ئاواتت وه‌كو وه‌رزشكارێك ؟
-تاكه‌ هیواى من ئه‌وه‌یه‌ بتوانم به‌شدارى پاڵه‌وانیه‌تى جیهانى بكه‌م و بتوانیم ئه‌نجامێكى شایسته‌ به‌ده‌ست بهێنم و بتوانم ژماره‌ى پێوانه‌یی بشكێنم.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
- زۆر سوپاسى خانه‌واده‌كه‌م و راهێنه‌ران و یانه‌كه‌م ده‌كه‌م بۆ پاڵپشتى به‌رده‌وامیان بۆمان، وه‌ سوپاس بۆ گۆڤارى گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ى له‌ شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجامى ده‌ده‌ن.

 

Top