دابینکردنی دژە تەنی ئیڤۆشێڵد وەک ژەمی زیاد دژی کۆرۆنا

دابینکردنی دژە تەنی ئیڤۆشێڵد وەک ژەمی زیاد دژی کۆرۆنا

حکومەتی ئەمریکا رەزامەندیی دەربڕی بۆ کڕینی 500,000 ژەمی زیادەی ئیڤۆشێڵد ((tixagevimab لەگەڵ cilgavimab)) کە تێکەڵەیەکی دژەتەنی درێژخایەنە (LAAB) بۆ ڕێگریکردن لە تووشبوون بە کۆڕۆنا، وپێشبینی دەکرێت لە چارەکی یەکەمی 2022 دا 500,000 ژەمی زیادە بگاتە شوێنی خۆی. ئەمەش دوای ڕێکەوتنی پێشووی حکومەت دێت بۆ کڕینی 700,000 ژەمی ئیڤۆشێڵد.
ئیسکرا ڕیچ، جێگری سەرۆکی جێبەجێکاری ڤاکسین و دەرمانی بەرگری لە ئەسترازێنیکا، ڕایگەیاند: "ڕێککەوتنەکە دەبێتە هۆی پاراستنی بەشێک لە لاوازترین دانیشتوانی ئەمریکا، لەوانەش لاوازی سیستەمی بەرگری، کە لەوانەیە پاراستنێکی پێویست یان پارێزراو لە ڤاکسینەکان وەرنەگرێت و لە ئێستادا چەند بژاردەیەکی کەم هەیە بۆ وەستان دژی بەرزبوونەوەی خێرای ژمارەی تووشبووان بە کۆڕۆنا کە بەم دواییە بینراون.
ئیڤۆشێڵد تاکە دەرمانی دژەتەنییە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ بەکارهێنانی لە فریاگوزاریدا بۆ ڕێگریکردن دژی ئۆمیکرۆن و گۆڕاوەکانی تر.
تێبینیەکان
ئیڤۆشێڵد، کە بە AZD7442ناسراوە، تێکەڵەیەک لە دووLAABs - tixagevimab (AZD8895) و cilgavimab (AZD1061) - وەرگیراوە لە خانە بیەکانەوە B کە لەلایەن توشبووەکانەوە بە ڤایرۆسی SARS-CoV-2 بەخشراوە.
لە کانوونی یەکەمی 2021 بەڕێوبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا مۆڵەتی بەکارهێنانی فریاگوزاری دا بە دەرمانی ئیڤۆشێڵد بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا بۆ گەنج و پێگەیشتووانی تەمەن 12 ساڵ و زیاتر کە کێشیان دەگاتە 40 کیلۆگرام یان زیاتر و بە لاوازی بەرگری یان بەرگری مامناوەند دەناڵێنن لە ئەنجامی حاڵەتێکی تەندروستی یان لە ئەنجامی بەکارهێنانی دەرمانی جێگریکردنی بەرگریی و جەستەیان بەرگری پێویست بۆ ڤایرۆسەکە لە ڤاکسینی دژە کۆڕۆنا بەدەست ناهێنن، یان ناتوانن ڤاکسین دژە کۆڕۆنا بەکاربهێنن بەهۆی کاردانەوەی خراپی جەستەیان دژی ڤاکسینەکە. ئیڤۆشێڵد تاکە دەرمانی دژەتەنیە لە ئەمریکا دا بۆ ڕێگەگرتن لە نیشانەکانی کۆڕۆنا پێش بەرکەوتنی بە ڤایرۆسەکە. هەروەها بۆ بەکارهێنانی فریاگوزاری ڕێگەگرتن لە کۆڕۆنا.
نزیکەی 2٪ ی دانیشتوانی جیهان دەناڵێنن بەدەست زیادبوونی مەترسیی نەبوونی بەرگری پێویست دژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ڤاکسینەکەوە و لەوانەیە سوود لە ئیڤۆشێڵد وەربگرن بۆ ڕێگریکردن لە کۆڕۆنا. بەڵگەی دەرکەوتنی ئەم دواییانە ئاماژە بەوە دەکات کە پاراستنی ئەو دانیشتوانە بەرگریە لاوازانە لە توشبوون بە كۆڕۆنا دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ ڕێگەگرتن لە پەرەسەندنی ڤایرۆسەکە کە هۆکارێکی گرنگە لە سەرهەڵدانی گۆڕاوەکان.

لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییانەی بەشی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا و زانکۆی ئۆکسفۆردی بریتانیا و کۆلێژی پزیشکی زانکۆی واشینتۆن، سانت لویس لە ئەمریکا نیشانیاندا کە ئیڤۆشێڵد هەڵدەستێت بە بێلایەنکردنی گۆڕاوەکانی ئۆمیکرۆن(B.1.1.529) و هەموو ڤایرۆسە گۆڕاوە تاقیکراوەکانی SARS-CoV-2 تا ئێستا. بە تێکەڵکردنی دوو دژەتەنی بەهێز لەگەڵ چالاکی تەواوکاری دژی ڤایرۆسەکە، ئیڤۆشێڵد دیزاین کراوە بۆ زیادکردنی بەرگری هەبوو لەگەڵ دەرکەوتنی گۆڕاوە نوێیەکانی SARS-CoV-2.
دەرمانی ئیڤۆشێڵد بە پاڵپشتی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان پەرەی پێدەدرێت، لەوانە هاوکاری فیدڕاڵی لە وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکان؛ و نووسینگەی یاریدەدەری سکرتێری ئامادەکاریی و وەڵامدانەوە؛ و دەزگای توێژینەوەی پێشکەوتووی پزیشکی زیندەیی بە هاوکاری وەزارەتی بەرگری و نووسینگەی جێبەجێکاری بەرنامەی هاوبەشی کیمیایی و بایۆلۆجی و تیشکی و ناوەکی بەپێی گرێبەستی ژمارە W911QY-21-9-0001.
لەلایەن سەنتەری پزیشکی زانکۆی ڤاندەربیڵت دۆزراوەتەوە و مۆڵەت درا بە ئەسترازێنیکا لە حوزەیرانی 2020دا، دژەتەنە دروستکراوەکانی مرۆڤ بە شوێنە تایبەتەکانەوە بەستراوە لەسەر دەڕپەڕیوەکانی پرۆتینی SARS-CoV-2 و لەلایەن ئەسترازێنیکا بەهێزکراوە بە زیادکردنی تەمەنی نیوە ژیانی و کەمکردنەوەی وەرگری سەر ڤایرۆسەکە و تەواوکردنی بەندی C1q. زیادکردنی تەمەنی نیوە ژیانی زیاتر لە سێ ئەوەندە درێژەپێدانی کردارەکەی بە بەراورد بە دژەتەنە ئاساییەکان کە توانای هەیە تا 12 مانگ پاراستن دژی کۆڕۆنا دابین بکات، داتاکان لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی PROVENT پیشانیدا کە پارێزگاریەکەی بەلایەنی کەمەوە تا شەش مانگ دەخایەنێت. ئامانجی کەمکردنەوەی بەندی وەرگری سەر ڤایرۆسەکە ئەوەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی بەهێزبوونی نەخۆشیەکەیە لەسەر دژەتەنەکە – دیاردەیەکە کە هەندێک لە دژەتەنەکان دەیگرنەبەر لە جیاتی ڕێگری لێکردن لە هەوکردن و/یان نەخۆشیەکە. ئیڤۆشێڵد دەدرێت وەک دەرمانێکی ناوەکی بە دەرزی ماسولکەیی (150 میلی گرام لە tixagevimab و 150 میلی گرام لە cilgavimab) بە دوو دەرزی جیا و یەک لەدوای یەک.
ئەسترازێنیکا
ئەسترازێنیکا (LSE/STO/Nasdaq: AZN) کۆمپانیای لەسەر بنەمای نوێترین زانست کاردەکات و جەختدەکاتەوە لەسەر گەڕان و گەشەپێدان و بازرگانیکردنی دەرمانی ڕەچەتەیی لە بوارەکانی زانستی گرێ و دەرمانسازی بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان و گورچیلە و میتابۆلیزم و سیستەمی هەناسەدان و بەرگری.

Top