ئۆمیكرۆن زۆر بە خێرایی هەوكردن لە كۆئەندامی هەناسەدا دروست دەكات

ئۆمیكرۆن زۆر بە خێرایی هەوكردن لە كۆئەندامی هەناسەدا دروست دەكات

 

 لە نوێترین لێكۆڵینەوەدا هاتووە كە لە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆندا، گۆڕانی ئەوتۆ لە نوكە پرۆتینەكانی Spike protein ڤایرۆسی كۆرۆنادا دروستبوون، كە توانای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكەی زیاتر كردووە و، تەنانەت دوچاری ئەو كەسانەش دەبێت كە هەموو ژەمەكانی ڤاكسینی كۆڤیدیان وەرگرتووە و، خێراترە لە هەموو جۆرە گۆڕاوە ناسراوەكانی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا. لە لێكۆڵینەوەكاندا ئاماژە بەمەش كراوە كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆنس كۆڤید 70 جار خێراتر لە گۆڕدراوی دێلتا و جۆری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتای دەستپێكی پەتادا دابەش دەبێت و، هەوكردن لە ڕێڕەوەكانی هەناسەدا دروست دەكات، ئەمە وای لێ كردووە كە زۆر خێرا بڵاو بێتەوە، بەڵام خۆشبەختانە كەسی تووشبوو بە سەختی نایگرێت و نیشانەكانی سووك دەبن، جەخت لەوەش كراوەتەوە كە گۆڕدراوی ئۆمیكرۆن هەوكردن لە بەشی خوارەوەی سییەكاندا دروست دەكات، هەروەها لە توانایدایە كە تا ڕادەیەكی كەم بەرگریی لەشی دروستبوو بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا پاش وەرگرتنی ڤاكسین، یان تووشبوون بە كۆڤید19 بگرێت، هەر بۆیە ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی WHO گرنگیی تایبەتی بە گۆڕاوی ئۆمیكرۆنی ڤایرۆسی كۆرۆنا داوە.

 

Top