دوو بومەلەرزەی بچووک تارانی پایتەختی ئێران  و پارێزگای تەبریزی هەژاند

دوو بومەلەرزەی بچووک تارانی پایتەختی ئێران  و پارێزگای تەبریزی هەژاند

 

ڕۆژی یەکشەممە ( 23ی کانوونی دووەم) دوو بومەلەرزەی بچوک بەشێک لە پارێزگاکانی تاران و تەبرێز و ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی هەژاند و بومەلەرزەکان هیچ زیانێکی گیانی و ماڵی لێنەکەوتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەكانی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.4 لە پێوەری ڕێختەر، شاری باسمنج-ی سەربە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژهەڵاتی هەژاندووە، ئەم بومەلەرزەیە بووە هۆی داخستنی خوێندنگاکان لە شاری تەبریز. 

ئێوارەی هەمان ڕۆژیش بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 3.6 لە پێوەری ڕێختەر، لەنزیک روودهێنی تارانی هەژاند، بەڵام هیچ راپۆرتێک نەبوو لە ئەگەری زیانی بومەلەرزەکە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top