دی یونگ له‌ بارسا ده‌ڕوات

دی یونگ له‌ بارسا ده‌ڕوات

دی یونگ له‌ بارسا ده‌ڕوات
رۆژنامه‌كانى كاتالۆنیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه‌ كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى بارسا ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردوه‌ به‌ فرۆشتنی یاریزانى یانه‌كه‌ى فرینكی دی یونگ به‌ پاره‌یه‌كى زۆر، یانه‌ى بارسا دووچاری گرفتیى دارایی بووه‌ هه‌ر بۆیه‌ ده‌ستى به‌وه‌ كردوه‌ كه‌وا ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانانى یانه‌كه‌ى بفرۆشێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ ئه‌م گرفته‌ داراییه‌ به‌ فرۆشتنى ئه‌م یاریزانانه‌ چاره‌سه‌ر بكات و بتوانێ ژماره‌یه‌ك یاریزانى ئه‌ستێره‌ش بكڕێت بۆ هه‌ستانه‌وه‌ى جارێكى ترى یانه‌كه‌ى، له‌لایه‌ن خۆشیانه‌وه‌ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى مان سیتى ئینگلیزی و یانه‌ى بایرن موینخی ئه‌ڵمانى له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دان ئه‌م یاریزانه‌ بگوازنه‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م لاوه‌ خزمه‌ت به‌ یانه‌كه‌یان بكات و له‌ تواناكانى ئه‌و ئه‌ستێره‌ هۆله‌ندییه‌ بێ به‌ش نه‌به‌ن.
كارزان كانه‌بی

Top