ئایا هەوای ناو فڕۆكە زیانی تەندروستی هەیە؟

ئایا هەوای ناو فڕۆكە زیانی تەندروستی هەیە؟

 كوالیتیی هەوای ناو فڕۆكە گرفتێكی ڕاستەقینەیە بۆ گەشتیار و ستافی فڕۆكە. لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەكانی ئەنجوومەنی نیشتمانیی توێژینەوەی ئەمەریكی NRC هاتووە، كە هەوای ناو فڕۆكە هۆكارە بۆ چەند گرفتێكی تەندروستی، یەكێك لەم گرفتانە بریتییە لە زیاد بەركەوتن بە چینەكانی ئۆزۆن، كەمیی ئۆكسجین، پیسبوونی هەوای ناو فڕۆكە بە دەرهاوێشتەكانی بزوێنەری فڕۆكە وەك زەیتی بزوێنەر، شلەی هایدرۆلیكی، گیراوەكانی دژە بەفر Deicing solutions، هەروەها ئاوێتەكانی دژەمێروو Pesticides كە بەسەر فڕۆكەدا دەڕشێنرێت، بەڵام خۆشبەختانە لەبەر سیستمی فلتەركردنی هەوای ناو فڕۆكە، توانای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس لە كەمترین ئاستدایە و تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی گواستنەوەی ڤایرۆس بە هۆی هەوای ناو فڕۆكەوە تۆمار نەكراوە، بۆ كەمكردنەوەی ئەم گرفتانە پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە: بەكارهێنانی ئامێری كەسی بۆ فلتەركردنی هەوا Air purifier، بەستنی ماسك، دووركەوتنەوە لە ئەلكهول و بەكارهێنانی پاراسیتۆل لەكاتی سەفەردا بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی سەر جگەر، زیاد خواردنەوەی ئاوی فلتەركراو بۆ پاككردنەوەی لەش لە هەر ماددەیەكی زیانبەخش.

 

Top