یانه‌ى هه‌لۆ قه‌رزاره
یانه‌ى هه‌لۆ قه‌رزاره
هه‌ر چه‌نده قه‌یرانى دارایى رێگه‌ى به یانه‌ى هه‌لۆى ده‌ڤه‌ری بارزان نه‌دا بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ش به ناچاری بڕیاره قورسه‌كه‌ى دا و هانده‌رانی ناوچه‌كه‌ى بێ هیوا كرد به به‌رده‌وامی دان بۆ به‌شدارى له یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان، ئێستاش ژماره‌یه‌ك له یاریزانانى یانه‌كه ریزى یانه‌كه‌یان جێهێشتووه و گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانى تر‌ى كوردستان مۆركردوه، له‌م باره‌شه‌وزه ئه‌حمه‌د خه‌لیل سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشیی هه‌لۆ بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له ئێستادا یانه‌كه‌مان قه‌رزاره و بڕى زیاتر له 21میلۆن دینار قه‌رزاره و چاویان له‌وه‌یه و ده‌زگایه‌ك یان به‌رێوه‌به‌رایه‌تى وه‌رزش هاوكارییان بكات بۆ دانه‌وه قه‌رزه‌كانیان، بڕیاریشه یانه‌كه بۆ ساڵى داهاتوو به‌شدارى له یارییه‌كانى خولى پله یه‌كى یانه‌كانى كوردستان بكات و جارێكى تر هه‌وڵى ئه‌وه بده‌ن یانه‌كه به بارودۆخێكى تازه وه هه‌نگاو بۆ خولى نایابى كوردستان بهاوێت، گوتیشى" ژماره‌یه‌ك یاریزانى یانه‌كه‌مانیش چوونه‌ته یانه‌كانى تر، به‌ڵام زیاتر له 15یاریزانیش له یانه‌كه ماون گوتیشى " هێشتا مووچه‌ى به‌شێك له یاریزانانمان له‌سه‌ر شان و پێیان ده‌ده‌ین، چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌شین بزانین كێ یارمه‌تى یانه‌كه ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین خۆمان هه‌ستێنینه‌وه، هه‌موو هه‌ولێك ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه باش بكه‌ینه‌وه بۆ وه‌رزى نوێ به تیپێكى تازه‌وه به‌شداربین له خوله‌كان.
كارزان كانه‌بی