ئافره‌تانى هه‌ولێر چاوی له‌ پاڵه‌وانبوونه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر چاوی له‌ پاڵه‌وانبوونه‌

ئافره‌تانى هه‌ولێر چاوی له‌ پاڵه‌وانبوونه‌
تیپى تۆپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه‌ به‌ ستافێكى راهێنه‌رى تازه‌ و یاریزانانى ئاست به‌رز چۆنه‌ته‌ نێو كه‌ش و هه‌وای یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ش له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ى له‌ پێشه‌نگی یانه‌كان دێت و ئاست و ئه‌نجامى له‌ ئێستاوه‌ دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن زه‌نگی پاڵه‌وان بوون لێبده‌ن، له‌م باره‌شه‌وه‌ مه‌زن محه‌ممه‌د راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: له‌ ئێستادا پشوومان به‌ یاریزانه‌كانمان داوه‌، چونكه‌ سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌كانن لاى ئێمه‌ خوێندن گرنگتره‌ و یاریزانه‌كانمان سه‌رپشك كردوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى باشترین ئاماده‌كارییه‌كانیان بكه‌ن له‌ رۆژانى تاقیكردنه‌وه‌كان، دواى تاقیكردنه‌وه‌كان ده‌ست به‌ مه‌شقه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه‌، ئه‌نجامه‌كانیشمان دڵخۆشكه‌ره‌ تاكو ئێستا چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌نجامى شایسته‌ له‌ یارییه‌كانى داهاتوو به‌ده‌ست بهێنین و ئه‌نجامه‌ باشه‌كانمان به‌رده‌وام بكه‌ین، سوپاس بۆ هه‌موو لایه‌ك هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه‌ له‌ ریزى یانه‌كه‌مان و له‌وپه‌رى ئاماده‌باشیداین، چاومان له‌وه‌یه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ نازناوى خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان بگه‌رێنینه‌وه‌ هه‌ولێری پایته‌ختى كوردستان، متمانه‌ى ته‌واویشمان هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین ئاست و ئه‌نجامان باشتر بكه‌ین له‌ یارییه‌كانى داهاتوو ئامانجى ئێمه‌ نازناوه‌كه‌یه‌ پشت به‌ خواى گه‌وره‌.
كارزان كانه‌بی

Top