ره‌واندز ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وێت

ره‌واندز ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وێت

ره‌واندز ده‌یه‌وێت سه‌ركه‌وێت
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ره‌واندز ئه‌م وه‌رزه‌ به‌شداره‌ له‌ یارییه‌كانى خولى پله‌ دووه‌كانى كوردستان، یانه‌كه‌ چاوی له‌وه‌یه‌ بتوانێ له‌ كۆمه‌له‌ى پارێزگاى هه‌ولێر خۆی بگه‌ینێته‌ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیداره‌ى یانه‌كه‌ ستافی راهێنه‌رى تازه‌ و كۆمه‌لێك یاریزانى ئاست به‌رزى گواستۆته‌وه‌ ریزى یانه‌كه‌ى، له‌م باره‌شه‌وه‌ فه‌رهه‌نگ ته‌ها یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى یانه‌ى وه‌رزشیی ره‌واندز بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: به‌رنامه‌ى ئه‌مساڵمان جیاوازه‌ له‌ چاو ساڵانى پێشوو و كۆمه‌لێك یاریزانى باشمان له‌ ئیداره‌ى سۆران و یانه‌ى هه‌لۆ گواستۆته‌وه‌ یانه‌كه‌، به‌ شێوه‌ى باش خۆمان ئاماده‌ كردوه‌، ته‌نیا گرتى هێلى پێشه‌وه‌مان هه‌یه‌ ئه‌ویش ده‌توانین شوێنى پڕ بكه‌ینه‌وه‌ به‌ یاریزانى ئاست به‌رز، گوتیشى" ئامانجى ئێمه‌ سه‌ركه‌وتنه‌ بۆ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان پشت به‌خواى گه‌وره‌ ئاماده‌شین بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌، فه‌رهه‌نگ گوتیشى" وه‌كو گرفت هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ یانه‌كه‌مان بوونى نییه‌ و چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌مان ئه‌نجامداوه‌ و ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌رن به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى یاریزانه‌كانمان ئاماده‌ن بۆ یارییه‌كان، وه‌كو ستافی راهێنه‌رانیش متمانه‌ى ته‌واومان به‌خۆمان هه‌یه‌ كه‌ بتوانین كارێكى باش بكه‌ین بۆ یانه‌ى ره‌واندز بۆ ئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ ببه‌نیه‌ قۆناغێكى باشتر و سه‌ریبخه‌ین بۆ ریزى یانه‌ پله‌ یه‌كه‌كانى كوردستان كه‌ ئه‌وه‌ش هیواى ئێمه‌ و ئیداره‌ى یانه‌ و هانده‌رانى شاره‌كه‌یه‌، هه‌ر چى له‌ توانامان بێت بۆ سه‌ر خستنى یانه‌كه‌ ئه‌نجامى ده‌ده‌ین.
كارزان كانه‌بی

Top