ئەو خۆراكانـەی بـۆ دڵ زیانبەخشن

ئەو خۆراكانـەی بـۆ دڵ زیانبەخشن

جۆری خۆراك پەیوەندیی زۆری بە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵەوە هەیە، بۆنموونە ئەو خۆراكانەی كە بڕی زیادی شەكر، خوێ، یان چەوری لەخۆ دەگرن، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ زیاد دەكەن. بڕی زیادی خوێ هاندەرە بۆ بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، كاربۆهیدراتە سافكراوەكان دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی چەوریی گلیسریدە سیانییەكان TG و پەیدابوونی بەرگریی بۆ ئینسولین، كە ئەگەری نەخۆشیی شەكرە و دڵ زیاد دەكەن. شەكر، یان چەورییە تێرەكان بە تێپەڕبوونی كات ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ و جەڵتەی مێشك زیاد دەكەن، گۆشتی سوور و گۆشتی پرۆسێسكراو ئاستی كۆلیستیڕۆڵی خراپ لە خوێندا بەرزدەكەنەوە، هەروەها سۆدا لەبەر بڕی زیادی شەكر، هەویركاری بەتایبەتی هەویركاریی سپی و نانی سپی كە ئاستی شەكری خوێن بەرزدەكەنەوە و كێشی لەش زیاد دەكەن، بە هەمان شێوە برنجی سپی، پیتزا، خواردنەوە ئەلكهولییەكان، كەرە، ماستی پڕچەوری و چێژكراو Flavored Yogurt، خۆراكی لە ڕۆن سووركراوە بە شێوازی فەرەنسی French Fries، مریشكی سووركراوە لە زەیتدا Fried Chicken، جیبسی پەتاتە، لەگەڵ ئایس كرێم، هەمان كاریگەرییان هەیە.

 

Top