نه‌دانى شایسته‌ى داراییه‌كان به‌ یاریزانان گرفتى سه‌ره‌كییه‌

نه‌دانى شایسته‌ى داراییه‌كان به‌ یاریزانان گرفتى سه‌ره‌كییه‌

په‌یمان زه‌ینه‌دین ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سیروان
نه‌دانى شایسته‌ى داراییه‌كان به‌ یاریزانان گرفتى سه‌ره‌كییه‌
له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌مساڵى یانه‌ وه‌رزشییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كۆمه‌لێك گه‌نج و لاوى خوێن گه‌رم هاتنه‌ نێو ریزى یانه‌كان كه‌ پێشووتر وه‌كو یاریزان خزمه‌تى وه‌رزشییان كردوه‌، یانه‌ى سیروانى هه‌ڵه‌بجه‌ش یه‌كێك له‌و یانانه‌ بووه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك یاریزانى خۆیان بوونه‌ته‌ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌. یه‌كێك له‌و كچه‌ یاریزانانه‌ى كه‌ پێشووتر بۆ ماوه‌ى زیاتر له‌ 11 ساڵ وه‌كو یاریزانى تۆپى باله‌ى كچانى سیروان یارى كردوه‌، ئه‌مساڵ بۆته‌ ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌كه‌ ئه‌ویش په‌یمان زه‌ینه‌دین-ه‌ ده‌یه‌وێت وه‌كو كارگێڕى تیپه‌كه‌ خزمه‌ت بكات، پێشووتر بۆ هه‌ریه‌ك له‌ یانه‌كانى هه‌ڵه‌بجه‌ و كۆیه‌ و سه‌رچنار دواتریش سیروانى هه‌ڵه‌بجه‌ یارى كردوه‌، ناوبراو له‌ دایك بووى ساڵى 1989ى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌یه‌ گۆڤاری گوڵانیش له‌ نزیكه‌وه‌ چه‌ندپرسیارێكى ئاراسته‌ كرد، ئه‌ویش وه‌ڵامى پرسیاره‌كانى دایه‌وه‌.
دیمانه‌: كارزان كانه‌بی
*چۆن بوو بڕیارت دا بێته‌ نێو كاری كارگێڕی یانه‌كان؟
-كه‌ وازم له‌ یارى كردن هێنا، سه‌رۆكى یانه‌ى سیروانى هه‌ڵه‌بجه‌ پێخۆشبووم كه‌ خۆم هه‌ڵبژێرم، منیش بڕیارم دا بچمه‌ ناو كارگێڕى یانه‌كه‌م و ئه‌وه‌ى له‌توانام بێت بۆ وه‌رزش له‌م سنوره‌ ئه‌نجامى بده‌م، جگه‌ له‌وه‌ش هه‌وڵى به‌ره‌ووپێشچوونى یانه‌كه‌ به‌ده‌م و كه‌م و كوڕییه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین.
* به‌رنامه‌ت چییه‌ بۆ پێشختسنى یانه‌كه‌تان؟
-به‌رنامه‌م زۆره‌، به‌َم پێویستى به‌ داراییه‌كى باش هه‌یه‌، پێش هه‌موو شتێك دروستكردنى تیپێكى باشى كچان بۆ یانه‌كه‌م و خزمه‌ت كردنى ئاره‌تان له‌ بوارى وه‌رزش و ده‌ست گرتنى ئه‌و كچانه‌ى كه‌ حه‌زیان به‌ وه‌رزش هه‌یه‌، زیندوو كردنه‌وه‌ى یارى باله‌ له‌م ناوچه‌ زۆر به‌رنامه‌ى تریش ده‌مه‌وێ سه‌ركه‌وتووبم تێدا.
* بۆچى یانه‌كان به‌ گشتى ئافره‌تى كه‌مه‌ له‌ ده‌سته‌ى كارگێڕى؟
-ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ زۆر قورسه‌ تا نه‌چیته‌ ناو ئه‌و بواره‌ نازانى كه‌ چۆنه‌ ئافره‌تانیش ته‌نها حه‌زیان به‌ یارى كردنه‌ له‌ یانه‌كانیش هۆكارن، بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش ده‌توانین ئه‌و یاریزانانه‌ى خزمه‌تێكى باشى یانه‌كانیان كردوه‌ كاتێك واز ده‌هێنن ته‌مه‌نیان گه‌وره‌ ده‌بێ ده‌توانن له‌ ئیداره‌ى یانه‌كان كاربكه‌ن، بۆ هه‌موو یانه‌كان كارێكى زۆر باشه‌ ئافره‌تێك یان زیاتر له‌ كارگێڕى تیپه‌كانیان هه‌بێ.
*ئاستى یارى تۆپى باله‌ چۆن ده‌بینى به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى ؟
-زۆر خراپه‌ له‌م سنوره‌ى كه‌ ئێمه‌ى تێدایه‌ به‌ هه‌مان شێوه‌یه‌، له‌ كوردستان تیپى كچان زۆر كه‌م بۆته‌وه‌ له‌ چاو جاران، زۆره‌ى ئه‌و كچانه‌ى كه‌ پێده‌كه‌نن له‌ تۆره‌ كۆمه‌لایه‌تیه‌كان تاقه‌تى وه‌رزش كردن و یارى كردنیان نییه‌، حه‌زی یارى كردن زیاتر له‌ یاریزانه‌ كۆنه‌كانه‌.
*ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانێتى كه‌م تا چه‌ند ده‌بێته‌ هۆكار بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى ئه‌م یارییه‌ به‌ره‌ووپێش نه‌چێت؟
-ساڵانه‌ خولى په‌روه‌رده‌كان هه‌بوو یاریزانى باشى لێ دروست ده‌بوو، ئێستا ساڵانه‌ یه‌ك خول ده‌كرێته‌وه‌ یاریزان بێ تاقه‌ت ده‌كات پشتگیری یاریزانان زۆر كه‌مه‌ و ناكرێت له‌ هیچ روویه‌ك خزمه‌تگوزاری نییه‌ بۆ یاریزانى باله‌ به‌ تایبه‌ت كچان.
* پێت باشه‌ چێ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى ئاستى یارى تۆپى باله‌ی كچان به‌ره‌ووپێش بچێت له‌ كوردستان؟
- ساڵانه‌ خولى تایبه‌ت به‌ په‌روه‌رده‌ و زانكۆكان بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانى باش لێ هه‌ڵبژێردرێت، خزمه‌تى زیاتر له‌لایه‌ن یانه‌كان بۆ یاریزانان راهێنه‌رى باش و دڵسۆز، جگه‌ له‌وه‌ش وه‌رزشى باله‌ له‌ كوردستان پشتگوێ خراوه‌ ، گه‌ڕانه‌وه‌ى بودجه‌ بۆ یانه‌كان كارێكى باش ده‌بێت.
*گرفتى یارى تۆپى باله‌ له‌ چى ده‌بینى؟
-نه‌دانى شایسته‌ى داراییه‌كان به‌ یاریزانان گرفتى سه‌ره‌كییه‌ وا له‌ یاریزان ده‌كات ساردبێته‌وه‌ له‌ یارى كردن و تیپه‌كانیش.
*بڕیارت نه‌داوه‌ بێته‌ نێو كارى راهێنه‌رى؟
-به‌لێ پێم خۆشه‌ و پێشنیاریشم كردوه‌ كه‌ قوتابخانه‌ى تۆپى باله‌ به‌كه‌ینه‌وه‌، خۆشم چه‌ند جارێك پێم وگوتراوه‌ كه‌ ببه‌م به‌راهێنه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانى لاو پێ بگه‌ینین، چونكه‌ خزمه‌تى 19 ساڵم هه‌یه‌.
*له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى یانه‌كانى كوردستان پشت به‌ راهێنه‌ر و یاریزانى بیانى ببه‌ستن؟
-تا یاریزانى ناوخۆى هه‌بێت نه‌خێر، به‌ڵام كه‌ ئه‌و یاریزانانه‌مان نه‌بوو ئه‌وكات شتێكى تره‌ ئه‌وكات كێبڕكێش ده‌بێ ئه‌زموون له‌گه‌ڵ یه‌كترى وه‌رده‌گرن بۆئه‌وه‌ى یاری باله‌ زیندوو بكرێته‌وه‌.
*داواكاری و پێشنیارت بۆ لایه‌نى به‌رپرسى وه‌رزشیی؟
-با ده‌ستى یاریزان بگرن هه‌وڵى بۆ بده‌ن بێ هیوایان مه‌كه‌ن، یاریزانه‌ كۆنه‌كانیش رێزیان لێ بگیرێت، هه‌ر چى نه‌بێت ده‌رونیان ئارام بكه‌نه‌وه‌ له‌ رووى داراییه‌وه‌ به‌شێكی كه‌میش بێت هاوكاریان بكرێت.
*خه‌ونى وه‌رزشیت چیه‌ وه‌كو وه‌رزشوانێك؟
-خه‌ونم زۆر بوو نه‌هاته‌ دی و ژیانى وه‌رزشیم كۆتایی هات، خه‌ونم هه‌بوو خوله‌كانى كوردستان و ێراق بۆ یه‌كجاریش بێ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رێوه‌بچێت، دروست كردنى تیپێكى به‌هێز له‌ یانه‌ى سیروان.
*ئه‌گه‌ر شتێكت ماوه‌ له‌ كۆتایدا؟
-زۆر سوپاس بۆ گۆڤاری گوڵان بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ به‌رده‌وامه‌ى له‌ شاره‌كانى كوردستان ئه‌نجامى ده‌دات به‌ خزمه‌تى وه‌رزشیی ناوه‌خۆ.

 

Top