كه‌وسه‌ر كاكه خان وه‌رزش بۆته براده‌رایه‌تى
كه‌وسه‌ر كاكه خان وه‌رزش بۆته براده‌رایه‌تى
یانه‌كانى به‌شدار له خولى فوتساڵى نایابى یانه‌كانى كوردستان ئه‌مساڵ گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ چه‌ندین یاریزانانى یانه‌كانى تر ئه‌نجامداوه، كه‌وسه‌ر كاكه‌خان یاریزانى پێشووى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر ئه‌م وه‌رزه به پێى گرێبه‌ستێك بۆته یاریزانى یانه‌ى شێخان، به‌ڵام چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا وازهێنانى له یانه‌كه راگه‌یاند، دواتر جارێكى تر په‌یوه‌ندی به یانه‌ى شێخان كردوه له‌م باره‌شه‌وه كه‌وسه‌ر كاكه‌خان یاریزانى یانه‌ى شێخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: یانه‌كه‌م جێهێشت بوو چونكه كرێ هات و چۆى منیان نه‌ده‌دا، به‌ڵام بۆ قوناغی دووه‌م جارێك نازانم به‌رده‌وام ده‌بم یاخود نا، له باره‌ى هه‌بوونى گرێبه‌ستیش گوتى" له هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى سنوور و گاره گرێبه‌ستم بۆ هاتوو، گوتیشى یارى كردن ئێستا بۆته ئه‌وه تۆ هاوڕێ راهێنه‌ر بی، جگه له‌وه‌ش یانه‌كان پاره‌ى زیاتر ده‌ده‌ن به یاریزانانى ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كه‌یان خۆیان بۆچى ئه‌و پاره‌یه ناده‌ن به یاریزانانى شاره‌كه‌ى خۆتان، كه‌وسه‌ر گوتیشى" له ساڵى 2013وه خزمه‌تى شارى هه‌ولێر ده‌كه‌م بێ به‌رامبه‌ر نۆ ساڵه له یانه‌كانى هه‌ولێر بوویمه ملیۆنێكم وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵام ئێستا له شوێنى من یاریزانیان هێناوه بۆ یه‌ك وه‌رز به سێ ملیۆن دینار، ئه‌وانه‌ش هه‌مووى گرفته بۆ یاریزانانى شاره‌كان كه به‌م شێوه‌یه له شاره‌كه‌ى خۆت خزمه‌ت ناكرێ و ناچار بچیته شارێكى دیكه بۆ وه‌رزش كردن، ئه‌وه‌ى له توانام بێت بۆ خزمه‌تى وه‌رزشیی فوتساڵ ئه‌نجامی ده‌ده‌م.
كارزان كانه‌بی