دهۆك هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ خولى نایابى عێراق ده‌دات

دهۆك هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ خولى نایابى عێراق ده‌دات

دهۆك هه‌وڵى گه‌یشتن به‌ خولى نایابى عێراق ده‌دات
هه‌ر چه‌نده‌ ئه‌م وه‌رزه‌ یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك ئه‌نجامه‌كانى له‌ خولى پله‌ یه‌كی یانه‌كانى كوردستان وه‌كو پێوسته‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گرفتی دارایی به‌رۆكى یانه‌كه‌ى گرتووه‌، به‌ڵام یانه‌ى دهۆك نیازی هێنانى ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌تواناى هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بتوانێ له‌ قۆناغی دووه‌م له‌ سه‌ر ئه‌م رێتمه‌ یارى كردنه‌ به‌رده‌وام بێ و پلێتێكى گه‌یشتن به‌ خولى نایابی یانه‌كانى عێراقی به‌ده‌ست بهێنێت، له‌م باره‌شه‌وه‌ عه‌لی بریفكانى یاریده‌ده‌رى راهێنه‌رى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی دهۆك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاست و ئه‌نجامان زۆر باشه‌ له‌ خولى پله‌ یه‌كى یانه‌كانى عێراقی وه‌كو ستافی راهێنه‌رانیش زۆر گه‌شبینین به‌ ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان، ده‌مانه‌وێ درێژه‌ به‌ ئه‌نجامه‌ باشه‌كانمان بده‌ین له‌ خولى عێراقی بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین پلێتێكى خولى نایاب به‌ده‌ست بهێنین، گوتیشى" گرفتى سه‌ره‌كی ئێمه‌ نه‌بوونى تواناى دارایى باش له‌ یانه‌كه‌مان بۆ دابین كردنى مووچه‌ دوومانگه‌ كارگێڕى یانه‌كه‌ مووچه‌یان له‌ ماڵه‌وه‌ هێناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى یاریزانان به‌رده‌وام بن له‌ یارى كردن، جگه‌ له‌وه‌ش خراپی یاریگاكانى خولى پله‌ یه‌كى عێراق كه‌ ئه‌وه‌ش گرفته‌ بۆ یاریزانانى ئێمه‌ زۆر یاریگاكان زۆر خراپن، بۆیه‌ ئه‌وه‌ش كاریگه‌رى ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان، عه‌لی گوتیشى" له‌ قۆناغی دووه‌م ده‌مانه‌وێ ژماره‌یه‌ك یاریزانى ئاست به‌رز بهێنین له‌ یانه‌كانى ناوه‌ڕاست و باشورى عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ند یاریزانێكى پیشه‌گه‌ر كه‌ ڕه‌نگه‌ ئێرانی یان ئه‌فریقی بن، هه‌وڵده‌ده‌ین له‌ قۆناغی دووه‌م ئاست و ئه‌نجامى تیپه‌كه‌مان باشتر بێ.
كارزان كانه‌بی

Top