ده‌ربه‌ندیخان گۆڕانكاری ده‌كات
ده‌ربه‌ندیخان گۆڕانكاری ده‌كات
تیپى تۆپى پێى یانه‌ى وه‌رزشیی ده‌ربه‌ندیخان ئه‌م وه‌رزه به راهێنه‌رایه‌تى هۆگرعهبدوللای كوڕى شاره‌كه چوونه‌ته نێو كێبڕكێیهكانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان له كۆى ئه‌نجامدانى یارییه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ش تیپه‌كه له ناوه‌ڕاستى ریزبه‌ندى یانه‌كان دێت، یانه‌كه ده‌یه‌وێت له قوناغی دووه‌مى خوله‌كه گۆڕانكارى له ریزى یاریزانان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن ئه‌نجامى شایسته به‌ده‌ست بهێنن، له‌م باره‌شه‌وه هۆگر عه‌بدوللا راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێی یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى تیپه‌كه‌مان باشه به شێوه‌یه‌كى گشتى بۆ ئه‌م قوناغه‌ش هه‌وڵده‌ده‌ین تیپه‌كه‌مان له ناوه‌ڕاستى ریزبه‌ندى یانه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى كوردستان بێت، له باره‌ى گرفته‌كانیش ناوبراو گوتى" گرفته‌كانى ئێمه له نێو یاریگا به تایبه‌تى له هه‌ردوو هێلى ناوه‌ڕاست و هێرشبه‌ر كێشه‌مان هه‌یه، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كێشه‌كانمان چاره‌سه‌ر بكه‌ین و كێبڕكێ ئه‌نجامى باش ده‌كه‌ین له یارییه‌كانى داهاتوو، مامۆستا هۆگر گوتیشى" بۆ قۆناغی داهاتوو گۆڕانكاری له ریزى پێكهاته‌ى یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، گوتیشى " ئه‌گه‌ر كێشه‌ى دارایمان نێته پێش به دڵنیاییه‌وه، ئه‌مساڵیش خولى نایابى كوردستان تیپه‌كان كێبڕكێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌نجامى شایسته، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ى له توانا‌مان بێت بۆ خزمه‌تى یانه‌ى ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجامی ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین باشترین ئه‌نجام بۆ تیپه‌كه‌مان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ین.
كارزان كانه‌بی