ئەدێل ڤیدیۆ كلیپێكی نوێی بڵاوكردەوەو سەركەوتنێكی تۆمار كرد
خانمە گۆرانیبێژو ئەستێرەی جیهانی(ئەدێل)ی تەمەن 33 ساڵ, گۆرانییەكی نوێی بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە .
ئەدێل لە چانێڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی ڤیدیۆیی یوتویب گۆرانییەكی نوێی بەناوی(oh my god) بڵاوكردەوە, كە ئەم بەرهەمە تراكێكە لە نێو ئەڵبۆمە نوێیەكەی كە ناونیشانی (30)ی بۆ دیاریكراوە .
ئەم گۆرانییە وەك بەرهەمەكانی پێشووی سەركەوتنێكی مەزنی بۆ ئەدێل تۆمار كرد و تەنها لە ماوەی 24 كاتژمێردا لە یوتیوب زیاد لە 12 ملیۆن بینەری هەبووە, هەروەها ئەدێل لە پێگەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام خۆشحاڵی خۆی بۆ كارەكە دەربڕی و سوپاسگوزای (سام براون) بوو كە دووبارە دوای بەرهەمی (Rolling in the Deep) لەم بەرهەمە نوێیەی كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپەكە ئەنجامدا .
ئاسۆ كاكەیی