بارسا بیر له‌ گواستنه‌وه‌ى دی لیخت ده‌كات

بارسا بیر له‌ گواستنه‌وه‌ى دی لیخت ده‌كات

بارسا بیر له‌ گواستنه‌وه‌ى دی لیخت ده‌كات
رۆژنامه‌كانى كاتالۆنیا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌وا ئیداره‌ى یانه‌ى بارساى ئیسپانیا بیر له‌ مۆركردنى گرێبه‌ست ده‌كاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانێكى هێلى به‌رگرى هۆله‌ندی، ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ كه‌ له‌ كاتى ئێستادا جاڤی راهێنه‌رى پشت به‌ سى یاریزانى هێلى به‌رگرى ده‌به‌ستێ، به‌ڵام له‌ ئێستادا ئاراخۆ له‌ یانه‌كه‌ دابراوه‌ و ئۆمتیتى بیر له‌ رۆیشتن له‌ یانه‌كه‌ ده‌كاته‌وه‌ ئه‌م راهێنه‌ره‌ لاوه‌ ته‌نیا پێكی له‌ ێر ده‌ست ده‌مێنێ بۆ پشت به‌ستن جگه‌ له‌ یاریزانان گارسیا و لینجلیت و مینگویزا، بۆیه‌ چاڤی له‌م زستانه‌ بیر له‌ هێنانى یاریزانێكى به‌رتواناى هێلى به‌رگرى دی لیختى هۆله‌ندی ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ خانمه‌ پیره‌كه‌ى ئیتالیاوه‌ بیگوازێته‌وه‌ هه‌رێمى كاتالۆنیا و ریزى یانه‌كه‌ى ئیداره‌ى یانه‌كه‌ش به‌رده‌وام له‌ وه‌ربه‌رهێنان بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بیر له‌ كڕینی ئه‌م یاریزانه‌ بكه‌نه‌وه‌.
كارزان كانه‌بی

Top