كچانى دوكان چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
كچانى دوكان چاویان له ئه‌نجامى گه‌وره‌یه
تیپى تۆپى فوتساڵی كچانى یانه‌ى وه‌رزشیی دوكان ئه‌م وه‌رزه به پێكهاته‌یه‌كى جیاواز و كۆمه‌لێك یاریزانى ئه‌ستێره‌ى شارى سلێمانى هاتۆته نێو ڕكابه‌رییه‌كانى وه‌رزى نوێ خولى نایابى فوتساڵى یانه‌كانى كوردستان، كچانى یانه‌كه له كۆمه‌ڵه‌ى دووه‌مى سنوری پارێزگاى سلێمانى شان به شانى هه‌ریه‌ك له یانه‌كانى پیره‌مه‌گرون و خورماڵ و شێروانه یارییه‌كانى ئه‌نجام ده‌دات، ئیداره‌ى یانه‌كه ئه‌مساڵ گرنگى زۆرى به تیپه‌كه داوه ده‌یه‌وێت كێبڕكێ به‌ده‌ستهێنانى ئه‌نجامى گه‌وره بكات له‌م وه‌رزه‌دا له‌م باره‌شه‌وه ته‌نیا ئه‌حمه‌د راهێنه‌رى تیپى كچانى یانه‌ى دوكان بۆ گۆڤاری گوڵان گوتى: ئاستى تیپه‌كه‌مان له‌م وه‌رزه زۆر باشه و هه‌وڵده‌ده‌ین له یارییه‌كانى داهاتوومان ئاست و ئه‌نجامى شایسته پێشكه‌ش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین به یه‌كه‌مى گروپه‌كه‌مان سه‌ربكه‌وین بۆ قۆناغی داهاتوو، له‌باره‌ى گرفته‌كانیش ناوبراو گوتى" سوپاس بۆ خوای گه‌وره هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نییه و گۆڕانكاریشمان كردوه و چه‌ند یاریزانێكمان له شارى سلێمانى هێناوه، ئه‌مساڵیش خولى نایابى فوتساڵى كوردستان دوو كۆمه‌ڵه‌یه و ئێمه وه‌كو كچانى دوكان هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كه‌مان تێدایه بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین نوێنه‌رایه‌تى شاره‌كه‌ى خۆمان بكه‌ین له خولى كوردستان و ئاست و ئه‌نجامان شایسته بێت پاڵپشت به كۆمه‌لێك كچه یاریزانى به‌توانا له یانه‌كه‌مان.
كارزان كانه‌بی